بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستی عێراق لە ھەولێری پایتەخت لە یاریگەی فڕانسۆ ھەریری، ئەمڕۆ چوارشەم یهكی حوزهیران، فێستیڤاڵی گۆرەپان و مەیدان بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەران، بە بەشداری سەرجەم کەمپەکانی کوردستان بەرێوەچوو.
چالاکییەکە لە لایەن دەزگەی خێرخوازیی بارزانی رێکخرا و رەعد حەمودیی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراقیش لەگەڵ ژمارەیەکی تر له بەرپرسانی وەرزشی و حکوومی ئامادەبوون.