یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شاری هه‌ولێر له بواری خزمه‌تكردنی وه‌رزشوانان و لاوان و لێقه‌وماوان، حاجی دیدار شێروانییه، كه وه‌رزشوانێكی شاری هه‌ولێره و سه‌رمایه‌داریشه.
ئه‌و له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی "وشه"ـدا، باس له ئامانجی له كاره خێرخوازییه‌كانی ده‌كات و په‌یامیشی بۆ به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دارانی كوردستان هه‌یه.
دیدار شێروانی ده‌ڵێت، پێویسته هه‌موومان یارمه‌تی خه‌ڵكانی به‌هره‌مه‌ند و لاو بده‌ین، پشتگیریی هه‌موو چین و توێژه‌كان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزش بكه‌ن و دڵیان خۆش بێت، هه‌روه‌ها گرنگه ئه‌و سه‌رمایه و قازانجه‌ی له كاره‌كه‌ت به‌ده‌ستی ده‌هێنیت، به‌شی خه‌ڵكیشی لێ بده‌یت و رۆحت ئاسووده بكه‌یت.