یونس راوی توێژه‌ر و نووسه‌ر له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه"، باس له‌وه ده‌كات كه هیچ پاساوێك بۆ فره‌ژنی ره‌وا نییه و دیارده‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یه به‌رانبه‌ر به ژن ده‌كرێ. روونیشی ده‌كاته‌وه كه ئاینی ئیسلام و لایه‌نی مرۆڤایه‌تیش ئه‌م پرسه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رده‌می قوڕه‌یش و پێغه‌مبه‌ر كه هه‌موو قورئان له ماوه‌ی 23 ساڵدا به‌پێی پێویستی و پرسیاری خه‌ڵك دابه‌زیوه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته بوه‌ستین كه باسی فره‌ژنی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت "وإن خفتم ألا تقسطوا فی الیتامی فانكحوا ما طاب لكم من النسا‌ء مثنی وثلاث ورباع فإن خفتم ألا تعدلوا فواحده" واته "ئه‌گه‌ر ترسان دادپه‌روه‌ریی نه‌نوێنن له‌ناو هه‌تیواندا، ئه‌وا ده‌توانن ژن بێنن، دووان و سییان و چوار، لێ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی دادپه‌روه‌ر نابن، ئه‌وا ته‌نیا یه‌ك ژن"، بۆیه ئایه‌ته‌كه روون و ئاشكرایه فره‌ژنیی به مه‌رجێكی سه‌خت به‌ستووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش دادپه‌روه‌رییه، ئایا دادپه‌روه‌ریی له نێوان ژناندا ده‌كرێت؟ له وه‌ڵامدا قورئان ده‌فه‌رموێت "ولن تستطیعوا أن تعدلوا بین النسا‌ء ولو حرصتم"" واته "قه‌ت ناتوانن دادپه‌روه‌ربن له نێو ژناندا ئه‌گه‌ر زۆر موكڕیش بن"، واته قورئان ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ فره‌ژنی داناوه پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی پیاو قه‌ت ناتوانێ دادپه‌روه‌ر بێت، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئیسلام له‌گه‌ڵ فره‌ژنیدا نییه و ته‌نیا یه‌ك ژنیی پێ گونجا و دروسته، بۆیه كێشه‌ی گه‌وره‌ی موفه‌سیر و موحه‌دیس و كاهینه‌كان ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئایه‌تی یه‌كه‌م ده‌هێننه‌وه، ئه‌ی ئایه‌تی دووه‌م چی لێ بكه‌ین؟ مه‌گه‌ر هه‌ردووكیان ئایه‌ت نین؟ جا وه‌ك هه‌میشه بۆ مه‌رام و شه‌هوه‌تی خۆیان ئایه‌ت له‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه ده‌یهێننه‌وه، ئه‌وه‌ی له زیانیانه ده‌یشارنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی "فویل للمصلین" ئایه‌ته‌كه ته‌واو ناكه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه فره‌ژنی له ئیسلامدا ڕێپێدراو نییه و ته‌نیا یه‌ك ژن ڕێپێدراو و گونجاوه.
ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و كوشتاره‌یو ناشیرینكردنی ئیسلام، هه‌مووی له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامی سیاسی بووه
با لایه‌نێكی تری ئه‌و پرسه وه‌ربگرین، شتێك هه‌یه به‌ناوی سوود و زیانی فره‌ژنی؟
شتێكی ڕێژه‌ییه و ناتوانین بڵێین سوود یان زیانی بۆ ژن یان پیاو هه‌یه، ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه فره‌ژنی هی هه‌موو كۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌مه‌كانی مرۆڤایه‌تییه، پێش ئیسلامیش هه‌بووه و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه بنیات نراوه كه پیاو هێز و وزه‌ی زیاتر بووه و شه‌ڕكه‌ر و جه‌نگاوه‌ر بووه، بۆیه ئه‌مه بابه‌تێكه كۆتایی هاتووه، فره‌ژنیی نه‌ماوه و وه‌ك چۆن كۆیلایه‌تی نه‌ماوه، ئێسته ژن و پیاو یه‌كسانن و وه‌ك چۆن پیاو ده‌توانێ كار بكات، ژنیش ده‌توانێ هه‌موو كارێك بكات و هیچی كه‌متر نییه له پیاو.
روونه ئه‌وه به یاسا له كوردستان ره‌ت كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی یاسا نه‌یتوانی رێ له‌وه بگرێ، ده‌شێ چۆن مامه‌ڵه بكات؟
ده‌بێت ئه‌مه بكرێت به یاسا و چیتر حكوومه‌ت ڕێ نه‌دات ئه‌م بابه‌ته ته‌شه‌نه بكات و مافی ژن و پیاو یه‌كسان بێت، پێویسته یاسای باری كه‌سێتی به ته‌واوی بگۆڕێت و یاسایه‌كی مۆدێرنه‌تر بێت و ئه‌و یاسا كۆنانه كاره‌سات و ماڵویرانی به‌دوای خۆیدا دێنێ، ده‌بێت له یاساكاندا مرۆڤایه‌تی ڕه‌چاو بگیرێت نه‌ك ژن و پیاو و ڕه‌گه‌ز، ئه‌م بابه‌ته‌یش ده‌بێت بوێرانه كاری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه لای خودای گه‌وره ژن و پیاو جیاوازی نییه، ده‌بێت دادپه‌روه‌ری ئیلاهی جێبه‌جێ بكرێت و ژنیش ده‌توانێت ڕۆڵی گه‌وره و مه‌زن بگێڕێت، وه‌ك چۆن له ته‌واوی دنیادا ژن شانبه‌شانی پیاو كار ده‌كات و له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌مووان گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن، ده‌بێت شه‌رمیش له‌وه نه‌كه‌ین كه یاسایه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه كه گوزارشت له واقیعی ئه‌مڕۆ ناكات ده‌ستكاری بكه‌ین، چونكه سوودی خۆمانی تێدایه پێش ده‌كه‌وین.
ئایا ئیسلامی سیاسی بۆچی ئه‌وه‌نده گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌دات و پێیان وایه ئیسلام پاداشت و خێری بۆ ئه‌م فره‌ژنییه هه‌یه؟.
ئه‌مه بابه‌تێكی دوور و درێژه، ئیسلامی سیاسی ئیسلامی‌یان ناشیرین كرد، ته‌نانه‌ت هه‌واڵگریی فڕه‌نسی ئیخوان موسلیمین دروست ده‌كات و هه‌واڵگریی به‌ریتانیا وه‌هابییه‌تی سعوودی به‌كار ده‌هێنێت بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی، ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و كوشتاره‌یو ناشیرینكردنی ئیسلام، هه‌مووی له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامی سیاسی بووه، ئیسلامی سیاسی گه‌وره‌ترین زیانی به رۆح و جه‌وهه‌ر و كرۆكی ئیسلام گه‌یاندووه، گه‌وره‌ترین ترسی ئیسلامی سیاسی له هیچ نییه جگه له ترسی ئازادبوونی ژن نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بڕوانینه چالاكی و كاره‌كانیان، هه‌موو له‌باره‌ی ژنه، كه‌وا چۆن ده‌یانه‌وێت له‌چكیان پێ بكه‌ن و بیانشارنه‌وه و گوتاریان بۆ ده‌خوێنن و قورئانیان پێ له‌به‌ر ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان كپكردن و دیلكردنی ژنه، بۆیه ژنانیش ده‌بێت چاوكراوه‌تر بن و ئازادتر بن، خۆیان بگه‌ڕێن به‌دوای ئاین نه‌ك ئه‌م و ئه‌و ڕێ و ڕێچكه‌یان بۆ دابنێن و سیاسییانه ئاراسته بكرێن و دوور بخرێنه‌وه له ئیسلامی راسته‌قینه.
بیانوویه‌كی تر هه‌یه كه فره‌ژنی سو‌و به ژنی به‌ته‌مه‌ن یان ئیتر ده‌گه‌یه‌نێت؟
هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، گوایه فره‌ژنی سوودی له‌وه‌دا هه‌یه ژنێكی به ته‌مه‌ن یان ژنێك كه منداڵی نابێت یان له شێوه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بخوازرێن، سوودی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه و به‌شێكه له چاره‌سه‌ر، چه‌ندان زانا ئه‌مه وه‌ك پاسا و ده‌هێننه‌وه كه له‌و حاڵه‌تانه ده‌كرێت فره‌ژنی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه نه‌زۆك یان نه‌خۆش یان هه‌ر حاڵه‌تێك له‌و حاڵه‌تانه بوو، ده‌كرێت ڕه‌وایه‌تی بدرێت به فره‌پیاوی بۆ ژن، بۆیه كۆمه‌ڵێك پاسا و قسه‌ی كۆنه و بۆ سه‌رده‌مێك ڕه‌نگه پاساو بووبێت، به‌ڵام بۆ ئێسته نه‌نگی و شووره‌ییه، ئه‌م فره‌ژنییه‌ش بابه‌تێكی گاڵته‌جاڕی و ناشیرین و نامرۆڤانه‌یه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌بێت بنه‌بڕ بكرێت و كۆتایی بێت، وه‌ك بابه‌تی كۆیلایه‌تی و زۆر بابه‌تی تریش، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت به یاسا بنه‌بڕ بكرێت.
دیمانه‌ی/ ئاسان محه‌مه‌د