ستافه‌كه‌ی هاتنه لام و گوتیان سه‌رۆك سیسی خۆی داوای كردووه
نادیه ره‌شاد له به‌رنامه‌ی "بنت البلد" كه له كه‌ناڵی "سه‌دا به‌له‌د" پێشان ده‌درێت، گوتوویه‌تی له به‌شی دووه‌می درامای "الاختیار" نه‌یتوانی به‌شداری بكات، چونكه وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، به‌هۆی كۆرۆناوه به‌شداری نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه و دۆخی ته‌ندروستیشی رێ پێ نادات سه‌ركێشی بكات.
نادیه دووپاتی كرده‌وه كه له به‌شی سێیه‌می دراماكه، ستافه‌كه‌ی هاتنه لام و گوتیان سه‌رۆك سیسی خۆی داوای كردووه تۆ رۆڵی دایكی له دراماكه‌دا ببینی، وێڕای نه‌مده‌ویست به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك رێزێك له سه‌رۆك و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ منی كردووه، به شانازییه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیشم رێم نه‌دات، به‌شداری ده‌كه‌م.
زنجیره درامای "الاختیار" كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، باس له قۆناغی میسر له شۆڕشی 30ی یۆنیۆ و حوكمی ئیخوانییه‌كان ده‌كات، تا ده‌گاته رووخانی حكوومه‌ته‌كه‌یان له 2013دا كه سوپای میسر رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بینی.