ئه‌نجێلینا جولی كه یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی هۆڵیووده، تا ئێسته وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن كاری بۆ چوار فیلمی سینه‌مایی كردووه، ئێسته‌یش خه‌ریكی وێنه‌گرتنی پێنجه‌مین فیلمیه‌تی كه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاری تێدا ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "بێ خوێن" پێنجه‌مین فیلمی جولییه كه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن كاری تێدا ده‌كات. جولی خۆی وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌و فیلمه‌دا به‌شداری ناكات، به‌ڵكو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی داوه‌ته سه‌لما حایك كه ئه‌ویش یه‌ك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی هۆڵیووده.
نووسینی چیرۆك و سیناریۆكه‌شی هه‌ر جولی خۆیه‌تی
له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، نووسینی چیرۆك و سیناریۆكه‌شی هه‌ر جولی خۆیه‌تی، وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه كه جولی وێڕای كۆمپانیای "فریمانتڵ" ئێسته كاری تێدا ده‌كات، زۆربه‌ی گرته‌كان له ئیتاڵیا و شاری بۆلیا و بازیلیكاتا و هه‌ندێكیش له رۆما ده‌بێت.
جولی چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی له رۆمانی "بێ خوێن"ی رۆماننووسی ئیتاڵی ئه‌لیساندرۆ باریكۆ وه‌رگرتووه، ژیان له فیلمه‌كه‌دا به‌گشتی له ململانێدایه، باس له راستییه‌كانی دنیا و جه‌نگ و ململانێ ده‌كات. به‌گشتی فیلمه‌كه وه‌ك زۆربه‌ی فیلمه‌كانی جولی خۆی، زیاتر ئه‌كشنه.
"بی خوێن" پێنجه‌مین فیلمی ئه‌نجێلینا جولییه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنی فیلمی سینه‌مایی، ئه‌و خاتوونه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "فریمانتڵ" بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گرێبه‌ستی واژوو كردووه، كار له‌سه‌ر فیلمی درێژ و هاوكات فیلمی دیكیۆمێنتاری ده‌كه‌ن.