دوای ئه‌وه‌ی "وشه" راسته‌وخۆ هه‌واڵی كوشتنی ژنێكی له هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ورده‌كارییه‌كه‌ی خسته ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانیان ئاگادار كرانه‌وه به ڕووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی "ئاری"، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت ژنێك كوژراوه.
ژنه‌كه ناوی "جوان عه‌زیز حه‌سه‌ن /38 ساڵ/"ـه
وه‌ك پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه، ژنه‌كه ناوی "جوان عه‌زیز حه‌سه‌ن /38 ساڵ/"ـه.
پۆلیس ورده‌كاریی زیاتری ئاشكرا كردووه كه ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ناوی "ع. خ"، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه.