سزادراوێك كه تۆمه‌تبار بووه به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م هۆتێل پاڵاس له ساڵی 2006 له سلێمانی، ئه‌مڕۆ له‌ناو گرتووخانه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو گرتووخانه‌ی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ گیراوێك به‌هۆی وه‌ستانی هه‌ردوو گورچیله‌ی گیانی له ده‌ست دا، هاوكات له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌مان كه‌س تووشی سكچوون و رشانه‌وه بووه.
"وشه" زانیویه‌تی كه رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر و دوای راپۆرتی پزیشكی، ته‌رمه‌كه‌ی دراوه‌ته كه‌سوكاری.
پێشتریش حاڵه‌تی له‌و جۆره له‌ناو گرتووخانه‌ی سلێمانی هه‌بووه كه زۆربه‌یان به‌هۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن گیانیان له ده‌ست داوه.