دراوێكی كانزایی له زێڕ دروستكراو كه كێشه‌كه‌ی ١٠٠ كیلۆگرام بووه و له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانی به‌رلین پارێزرابوو، دزرا.
نرخی ئه‌و دراوه یه‌ك ملیۆن دۆلاره و له مۆزه‌خانه‌ی بوده پارێزرابوو. له‌سه‌ر رووی دراوه‌كه وێنه‌ی شاژن ئه‌لیزابێس شاژنی به‌ریتانیا نه‌خشێنراوه.
ئه‌ندازه‌ی ئه‌ستووری دراوه‌كه سێ سه‌نتیمه‌تر و درێژییه‌كه‌ی سه‌رووی نیو مه‌تر ده‌بێت و وه‌كوو ئه‌مانه‌ت له مۆزه‌خانه‌كه پاریزرابوو.
مۆزه‌خانه‌كه خاوه‌نی ٥٤٠ هه‌زار جۆری دراوی كۆن و نوێیه، بۆیه له هه‌موو دنیا به‌ناوبانگه.
هیشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی دزینی ئه‌م جۆره دراوه ئاشكرا نه‌بووه. له نزیك مۆزه‌خانه‌كه په‌یژه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه و پێ ده‌چێت له رێگه‌ی ئه‌و په‌یژه‌وه دزه‌كه خۆی گه‌یاندبێته مۆزه‌خانه‌كه‌وه.
پۆلیس هێشتا نازانێت بۆچی سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه كاری نه‌كردووه و دزه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و سیسته‌مه‌یان له‌كار خستووه.
مۆزه‌خانه‌كه له ساڵی ١٩٠٤ بنیات نراوه و له ٢٠٠٦ نۆژه‌ن كرایه‌وه و به‌گشتی ١٥٢ ملیۆن یۆرۆی لێ خه‌رج كرا.