گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌فسه‌رێك به شه‌ق له ژنێك ده‌دات، ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی هاووڵاتییان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی داوایان له قوباد تاڵه‌بانی كردووه، ئه‌و به‌ڕه‌ڵاییه‌ی سلێمانی ڕابگرێت، ئه‌ویش لیژنه‌ی پێكهێناوه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پارێزه‌ر شۆخان ئه‌حمه‌د كه راسته‌وخۆ خۆی ڕووداوه‌كه‌ی بینیوه، به "وشه"ی گوت، "ئه‌مڕۆ دۆسیه‌یه‌ك هه‌بوو له دادگای سلێمانی، هه‌مووان له‌باره‌یه‌وه ده‌زانن دۆسیه‌ی كوشتنی تاریق به‌قاڵ كه به‌ناحه‌ق و به دڕندانه‌ترین شێوه كوژرا، دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر به ده‌ركردنی هه‌ندێك بڕیار ماڵباتی تاریق به‌قاڵ نیگه‌ران ده‌كات، پشێوی له ده‌ره‌وه دروست ده‌بێت".
ئاماژه‌ی دا، "پۆلیسه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هێرشیان برده سه‌ر خوشك و دایكی تاریقی به‌قاڵ كه له‌وێ ئاماده بوون، په‌لاماریان دان و به شه‌ق لێیان دان، دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی ساتی هێرشه‌كه بڵاو كرایه‌وه، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست كرد، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ببێته بابه‌تی خه‌ڵك و لێ بێده‌نگ نه‌بن".
"ئه‌وه‌ی كه ڕووی دا زۆر كارێكی نامرۆڤانه و ناشیرین بوو، هه‌مووان تووشی شۆك بووین كه پۆلیس به شه‌ق له ژن ده‌دات، ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژییان له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه پێ كراوه، بڕیاره كه‌مێكی تر سكاڵای یاسایی له‌لای حاكمی خه‌فه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره تۆمار بكه‌ن كه هێرشه‌كه‌ی كردووه". پارێزه‌ر شۆخان وای گوت.
دوای ڕووداوه‌كه و دروستبوونی ده‌نگی ناڕه‌زایی، به‌شی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌دا ڕای گه‌یاند، "دوای بینینی گرته ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، فه‌رمانی كرد ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه بكات".
ئه‌وه‌یش هاتووه، "ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پێكهێنا، به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ڕاگیرا كه بووه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگا و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا."
تاریقی به‌قاڵ له ڕۆژی 18ـی 12ـی 2018 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تاوانبار ده‌ڕفێنرێت و دوای چه‌ند ڕۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه، تاریق تاقانه‌ی نۆ خوشك بوو، دوكانی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه‌ی هه‌بوو.