كیم كون به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندان جۆر گیانله‌به‌ر به‌خێو ده‌كات
كیم كون له‌و دیمانه‌یه‌دا گوتوویه‌تی، وڵاته‌كه‌مان چه‌ندان یاسای نوێ و باشی ده‌ركردووه له‌باره‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به گیانله‌به‌ران، هاوكات فه‌رامۆشكردنی گیانله‌به‌ره به‌ڕه‌ڵاكان. ئه‌وانه هه‌موو زۆر گرنگن، پێویسته قه‌ده‌غه‌كردنی گۆشتی سه‌گیش بكه‌وێته ناو یاساكانه‌وه.
كیم كون به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندان جۆر گیانله‌به‌ر به‌خێو ده‌كات، له‌ناویاندا چوار سه‌گ و سێ پشیله، جیاله چه‌ندان جۆری باڵنده. هاوكات به‌رده‌وام پاڵپشتیی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات كه گیانله‌به‌ران له به‌ڕه‌ڵایی رزگار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه خواردنی گۆشتی سه‌گ، ره‌نگه هه‌ستێكی ناجۆر به‌رانبه‌ر به وڵاته‌كه‌مان له دنیادا دروست بكات، جیاله‌وه‌ی گۆشتی سه‌گ بۆ ته‌ندروستی به‌سوود نییه، زۆربه‌ی ئه‌و سه‌گانه‌ی ده‌فرۆشرێن بۆ خواردن، له‌ناو قه‌فه‌س داده‌نرێن و به ده‌رزی و ده‌رمان قه‌ڵه‌ویان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش باش نییه.
دواتریش گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر خواردنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه بكه‌ین، واته رێز له گیانله‌به‌ران ده‌نێین كه زۆربه‌ی گیانله‌به‌رانیش هاوڕێ مرۆڤن.