كوڕێك 11 چەقۆ لە باوكی دەدات

:: AM:10:56:14/06/2022 ‌
لە پارێزگای بابل رووداوێكی توندوتیژی رووی دا كە كوڕێك 11 چەقۆ لە باوكی دەدات، باوكەكە بەهۆی كاریگەریی لێدانی چەقۆكانەوە گیانی لە دەست داوە.

لە ئەنجامی ناكۆكی لەسەر پاسكیلێك
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی حوزەیران، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی عێراق رای گەیاندووە، لە پارێزگای بابل گەنجێك 11 چەقۆی لە باوكی داوە، باوكەكە بەهۆی كاریگەریی لێدانی چەقۆكان، گیانی لە دەست داوە.

باس لەوەش كراوە، لە ئەنجامی ناكۆكی لەسەر پاسكیلێك، گەنجەكە /20 ساڵ/ لە ماڵەكەیان لە ناوچەی موحەیزم لە سەنتەری شاری حیلە لە ناوەندی پارێزگای بابل، 11 چەقۆی لە باوكی داوە كە بووە هۆی مردنی.

روون كراوەتەوە، هێزە تەناهییەكان دوای سەعاتێك توانیویانە تاوانبارەكە بگرن.




وشە - رامیار جەواد