هه‌موو پیكاپه‌كانی فۆرد ئێف 150 لایتنینگ كارێكی موه‌لیده‌یان له‌گه‌ڵدایه كه ده‌توانێ پاترییه‌كه به‌كار بهێنێت بۆ ده‌ركردنی كاره‌با بۆ چه‌ندان ده‌رچه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌گه‌ر شه‌حنه‌كه یان ده‌رچه‌كه بۆ خۆی به‌كار بێنی، ئه‌وا خۆی شه‌حن ده‌كاته‌وه.
شاره‌زایان له كۆمپانیای فۆرد ئه‌وه‌یان گوتووه كه ئۆتۆمبێلی نوێی كاره‌بایی 2022
فۆرد ئێف -150 لایتنینگ له‌گه‌ڵ كارایی موه‌لیده‌یه‌كدا دێت به ناوی Pro Power Onboard، هه‌موو جۆره‌كان تا 2.4 كیلۆوات وزه به‌رهه‌م ده‌هێنن، دوو ده‌رچه‌ی هه‌یه له جۆره‌كانی ''لاریات و پلاتینیۆم'' كه تواناكه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 9.6 كیلۆوات، توانای به‌رزترین ده‌رچه 240 ڤۆڵت و 30 ئه‌مپێری له جێیه‌كه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌توانرێ بۆ چه‌ندان پێداویستی كێشانی به‌رزتر به‌كار بهێنرێت، له‌ناویاندا شه‌حنكردنه‌وه‌ی EV ێكی تر ''ئۆتۆمبێلێكی تر یان خۆت'' به 7.2 كیلۆوات.
ئەم پیکابە توانای شەحنکردنەوەی خۆی هەیە
ئه‌وه‌ش گوتراوه شه‌حنكردنه‌وه‌ی خۆت زیانی هه‌یه كه پێوه‌ندیی به پرۆسه‌ی گۆڕینی وزه‌ی DC یه، له پاترییه‌كه‌دا هه‌ڵگیراوه بۆ ده‌رچوونی AC بۆ ئامێری شه‌حنكردنه‌وه و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی AC بۆ DC له ڕێی ده‌رچه‌ی بارگاویكردنه‌وه، به‌گریمانه‌كردنی زیانه‌كانی 12%یه، لایتینگ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 150 سه‌عات یان زیاتر له شه‌ش ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، هاوتای نزیكه‌ی هه‌شت هێنده‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی كه له پاكه‌تی مه‌ودای درێژكراوه‌ی 131 كیلۆوات له سه‌عاتێكدا هه‌ڵگیراوه.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.