فیلمی سینه‌مایی "ئاتابای" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "نیكی كه‌ریمی" ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مای ئێران له سینه‌ماكانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك له هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "ئاتابای" Atabai له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "نیكی كه‌ریمی" ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران، له نووسینی "هادی حه‌جازی فه‌ر" و "نیكی كه‌ریمی" و به ڕۆڵ بینینی هه‌ندێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی سینه‌مای ئێران، له سینه‌مای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كری.
ئه‌م فیلمه یه‌كه‌مجار، له 38مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "فه‌جر" نمایش كرا
"ئاتابای" به‌رهه‌می ساڵی 2019ه‌یه و به هاوكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سینه‌ما "سالم" له شاری سلێمانی، له سینه‌مای "ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ له هه‌ولێر و هه‌روه‌ها له سینه‌مای "دهۆك مۆڵ" له شاری دهۆك نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیلمه یه‌كه‌مجار، له 38مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "فه‌جر" نمایش كرا و له ئاستی دنیا به‌شداریی كردووه له چه‌ندان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه، نه‌ك ته‌نیا پێداگره له‌سه‌ر تواناكانی "نیكی كه‌ریمی" له بواری فیلمسازیدا، به‌ڵكو شایه‌دییه‌كه بۆ ئازادیی ناخی كه ئه‌م تواناییه‌ی له‌ودا به‌دیهێناوه تا سنووره‌كانی وێنه‌گرتنی چیرۆكێكی كاریگه‌ی ببه‌زێنێت و سه‌رنجی هه‌ر جۆره بینه‌رێكیش بۆلای خۆی ڕابكێشێت.
جێی ئاماژه‌یه كه "نیكی كه‌ریمی" ئێسته ئه‌ندامی لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی 21 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تڕابیكا"یه له ئه‌مه‌ریكا.