دایك و باوكی قوتابیان ئاگادار دەكرێنەوە

:: PM:12:08:18/06/2022 ‌
وەزارەتی پەروەردی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دایك و باوكی قوتابیان ئاگادار دەكاتەوە كە كاتی گواستنەوەی قوتابیان دیاری كراوە.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی حوزەیران، لە ئاگادارییەكی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، ئاگاداری دایك و باوكان دەكەینەوە كە بۆ ئەمساڵ قوتابی لە دایكبووی 1/1/2016 تا 31/12/2016 لە قوتابخانە وەردەگیرێت.

لە ئاگادارییەكەدا لەبارەی منداڵانی خوێندنی پێشوەختە ئەوەش روون كراوەتەوە، لە دایكبووی ساڵی 2017 بێت مانگەكانی (1٫2٫3٫4٫5٫6) وەردەگیرێت، تەنیا 25 منداڵ وەردەگیرێن بۆ خوێندنی پێشوەختە.

لەبارەی گواستنەوەی قوتابیان لە 26/6/2022 تا 26/7/2022 دەتوانن منداڵەكانتان بگوازنەوە لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی تر.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان گواستنەوەی قوتابیان لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دەستی پێ‌ دەكرد، ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە گۆڕانكاری زۆری كردووە و لەو مانگەوە دەست بە كاروبارەكانی ساڵی خوێندن كراوە.



وشە - رامیار جەواد