له دوو ساڵی ڕابردوو پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی ئیماڕات و عێراقی كرد و به ده‌نگی به‌رزه‌وه داوای ده‌كرد كه ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئاینه‌كانی ئیبراهیمی بكرێت، كه به ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام ناوده‌برێت، مه‌به‌ستیش لێی یه‌كخستنی ئاینه ئاسمانییه‌كانی كریستیان و ئیسلام و جووه له ژێر چوارچێوه‌یه‌كی ئاشتی و ئاسایش و جێگیریدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه زیاتر دیوێكی ئاینی هه‌بوو بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام له ژێره‌وه پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه، بۆ یه‌كخستنی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و وه‌ستانه‌وه به ڕووی ئێران دا، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا تاران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ شكستهێنان به‌و ڕێككه‌وتن و پرۆژه‌یه و ڕێگرتن له‌وه‌ی عێراق ببێت له‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه نوێیه و تا ئێسته‌یش سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام دواجار عێراق ده‌بێته‌وه مه‌كۆ و مه‌ڵبه‌ندی توندوتیژی له ناوچه‌كه به‌هۆی ململانێی هه‌ردوولا جه‌مسه‌ره‌كه له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو به‌ره‌یه‌دا.
بۆ ڕێگرتن له بوونی عێراق به به‌شێك له ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام له 26ی ئایار/مایۆی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه یاسای "به تاوانناساندنی ئاساییكردنه‌وه و به‌ستنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنیزم" په‌سه‌ند كرد، به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه‌یش هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌ك له‌لایه‌ن
عێراقییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێ و سزای مه‌رگی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا به توندی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عێراقیان سه‌ركۆنه كرد، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا موقته‌دا سه‌در و ڕه‌وته‌كه‌ی كه به دوژمنی ئێران ده‌ناسرێن، بیرۆكه‌ی یاساكه‌یان گه‌ڵاڵه كرد و خۆیشیان پشتیوانی سه‌ره‌كی ده‌رچوواندنی بوون له په‌رله‌مانه‌وه، هاوكات پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه له په‌رله‌مان، سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد كه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ئاهه‌نگ و شادی ده‌رببڕن.
له ڕاستیدا موقته‌دا سه‌در به‌و هه‌نگاوه ویستی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، تا بتوانێ حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكبهێنێت و ئێرانیش دڵنیا بكاته‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نانێت، به‌ڵام ئێران زۆر له‌وه زیاتر ترسی له سه‌در و ڕه‌وته‌كه‌ی هه‌یه، كه موقته‌دا سه‌در پێشبینی ده‌كرد، چونكه جیا له شوێنكه‌وتووه دڵسۆزه‌كانی خۆی كه بریتین له مالیكی و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی متمانه‌ی به هیچ لایه‌نێكی تر نییه، بۆیه هه‌موو ئامانجه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه، تا یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ركردایه‌تیی حكوومه‌تی نوێ بگرێته ده‌ست و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوو نه‌دات كه به زیان بۆ ستراتیج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له عێراق بشكێته‌وه.
بۆ تاران عێراق شاده‌ماری ژیان و به‌رده‌وامبوونه، تا خۆی له سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بدزێته‌وه و له ڕێی عێراقه‌وه نه‌وت هه‌نارده بكات، هاوكات له ڕێی عێراقه‌وه تاران ده‌ستی ده‌گات به سووریا و لبنان، كه دوو وڵاتی ترن و كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئێرانه‌وه، جیا له‌وه‌یش سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ی شوێنكه‌وتووی ئێران له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئابووری عێراقیان خسته خزمه‌تی تارانه‌وه و بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و له ڕێی كۆمپانیای وه‌همییه‌وه به ملیاران دۆلاری ڕه‌وانه‌ی تاران كرد، به‌مجۆره‌یش سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران تا ئێسته شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه تاران به ته‌واوی جڵه‌وگیر بكه‌ن.
بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فره‌وانه له ناوچه‌كه له دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
له ڕاستیدا ئامانجی وڵاتانی ڕۆژئاوایش له واژووكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی سێ ئاینه ئاسمانییه سه‌ره‌كییه‌كه، بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فره‌وانه له ناوچه‌كه له دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، تاران به باشی له‌وه گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه نایه‌وێ هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ژموونی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، ببن به به‌شێك له‌و ڕێككه‌وتنه و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه، كه پێڕه‌وی ئاینی ئاسمانی جوو ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌در نه‌یتوانی ئێران هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، به‌ڵام چه‌ند ده‌رچه‌یه‌كیش له یاسای دژ به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بوونی هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان خۆیان حكوومه‌ت بگرنه ده‌ست، واته نه‌ك شوێنكه‌وتووانی ئێران، ئه‌وا ده‌توانرێ هه‌نگاو به ئاراسته‌ی چوونه نێو ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام بنرێت، به‌ڵام ئێسته سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق واته له نێو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌سه‌ڵات كشاوه‌ته‌وه و ته‌نیا شه‌قامی به‌ده‌سته‌وه ماوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش جۆرێك له گومان و نادڵنیایی له نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق دروست كردووه، كه وایكردووه هه‌مووان به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده تا ئێسته نازانرێ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی سه‌در چۆن و چی ده‌بێت، به‌ڵام ئێران و شوێنكه‌وتووانی هه‌ر ترسی زۆریان له سه‌در هه‌یه، وا چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كه سه‌در به بێده‌نگی شمشێری خۆی تیژ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به به‌هێزی بیوه‌شێنێت و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات دواجار له عێراق بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، چونكه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به كشانه‌وه‌ی سه‌دریش له په‌رله‌مان ناتوانرێ بگۆڕدرێت، بۆیه وڵات به دۆخێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕ ده‌بێت، تا به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو جه‌مسه‌ره‌یش یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، به‌رده‌وام سه‌كۆی توندوتیژی و ململانێكان ده‌بێت.