حكوومه‌تی میسر بۆ دامركاندنه‌وه‌ی تووڕه‌یی جووتیاران، بڕیاری دا باجی سه‌ر داهاتی جووتیاران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
حكوومه‌تی میسر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی خۆی كردووه‌ته پڕۆژه‌یاسا و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، له په‌رله‌مانیش به زۆرینه‌ی به‌رچاوی په‌رله‌مان په‌سند كرا.
به‌گوێره‌ی یاساكه ده‌كرێ بۆ ساڵێكی تریش درێژ بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی میسر له به‌رانبه‌ردا هه‌ڕه‌شه‌ی له جووتیاران كردووه ئه‌گه‌ر گه‌نمه‌كه‌یان به حكوومه‌ت نه‌فرۆشنه‌وه، ئه‌وا له په‌ینی كیمیایی و قه‌رز و كۆمه‌ڵێك مافی تر بێبه‌شیان ده‌كات.
جووتیاران ئاماده نین گه‌نمه‌كه‌یان به حكوومه‌ت بفرۆشنه‌وه
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی گه‌نم گران بووه، جووتیاران ئاماده نین گه‌نمه‌كه‌یان به حكوومه‌ت بفرۆشنه‌وه و هه‌ر له بازاڕی ئازاد ساغی ده‌كه‌نه‌وه.
پێویسته بگوترێ به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه، میسریش تووشی ته‌نگژه‌ی خۆراك بووه و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر، داوای له خه‌ڵك كردووه گه‌نم به‌شێوه‌ی سه‌رده‌می حه‌زره‌تی یوسف كۆگه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌وامی هه‌بێت و له‌ناو نه‌چێت و به‌م كاره وڵات له ته‌نگژه‌ی خۆراك رزگار بكه‌ن.