ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی تای خوێنبه‌ربوون بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه سه‌تان كه‌س تووش بوون و ده‌یانی تریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئه‌مڕۆ ئاماره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاشكرای كردووه، ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی گه‌شه‌ی كردووه، له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كه بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته 194 كه‌س تووش بوون، ئه‌وانه‌ی به فه‌رمی تۆمار كراون جیاله‌وانه‌ی تا ئێسته پشكنینیان نه‌كردووه، مردنیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گه‌یشتووه‌ته 32 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، ئه‌وانه‌ن كه مه‌ڕوماڵات و مانگا به‌خێو ده‌كه‌ن، هاوكات گۆشتفرۆشه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه تووش ده‌بن.
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه وه‌زاره‌ت گوتوویه‌تی، پله‌ی گه‌رمی جه‌سته به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئازاری زۆری ماسولكه‌كان، به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه كه‌سی تووشبوو تووشی كه‌مخوێنێ ده‌بێت.
به‌رله‌م ئاماره، وه‌زاره‌ت له سێشه‌می رابردوو 14ی حوزه‌یران، ئامارێكی تریش بڵاو كرده‌وه كه ئه‌وكات تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتبووه 170 كه‌س و مردنیش 31 كه‌س.