بۆچی لە كاتی گریان و ئینفلەوەنزادا ئاو لە لووت دێت؟

:: PM:08:11:19/06/2022 ‌

رەنگە هەموو مرۆڤێك لە كاتی خۆشی و ناخۆشی و كاریگەربوونی بە شتێكەوە، فرمێسكی خۆشی یان خەمباری بڕێژێت، بەڵام بۆچی لەو كاتانە یان لە كاتی تووشبوون بە ئینفلەوەنزا یان خواردنی شتی تون، ئاو لە لووت دێت؟، پێوەندی نێوان لووت هەستەكان چییە؟ 

زانیاری تەواو لەبارەی هۆكاری گریان نییە، بەڵام چۆنیەتی دروستبوونی فرمێسك زانراوە، لە كاتی كاریگەربوونی خۆشی و ناخۆشی مێشك، پەیام بۆ كەناڵەكانی فرمێسك لە چاوەكان رەوانە دەكات بۆ دەردانی فرمێسك، بەڵام ئەو پەیامانە ناگەن بە لووت، بۆیە هۆكاری هاتنی ئاو لە لووت، ئەو دەنكۆڵە فرمێسكانەن كە لە رێگەی كەناڵەكانی فرمێسكەوە دەگەنە بۆشایی لووت، لەوێ تێكەڵی شلەی لینجی ناو لووت دەبن و لە كونی لووتەوە دێنە دەرەوە. 
شلەی لینجی ناو لووت رێگری گەیشتنی بەكتریا و هۆكارەكانی هەستیاری و خۆڵ دەكەن بۆ سییەكان
كاتێك خۆراكی تون دەخۆیت، شانە لینجەكانی ناو لووت لینجایی زیاتر دەردەدەن، بەوەیش دەیانەوێ خۆیان لەو مادە كیمیاییە تونانە رزگار بكەن، بەر لە گەیشتنیان بە كۆئەندامی هەناسەدان، هاوكات لەكاتی سەرمادا یان تووشبوون بە ئینفلەوەنزا، ئاو لە لووت دێت، چونكە هەوا لە رێگەی لووتەوە دەچێتە ناو سییەكان، بۆیە لەوێ ئەو هەوایە شێدار و گەرم یان سارد دەكرێت، بۆئەوەی هەوایەكی پاك بگاتە سییەكانەوە. 

ئەو شلە لینجەی ناوپۆشی لووت، رێگری لە بەكتریا و هۆكارەكانی هەستیاری و خۆڵ دەكەن لە گەیشتن بە سییەكان، جیا لە بوونی ئەنزیم و ئەنتی بەدی بۆ لەناوبردنی بەكتریا و ڤایرۆس،  ئەو پێكهاتە شێوە مووانەیشی لەناو لووتدا هەیە، بەكتریا و مادە زیانبەخشەكان بۆ قورك پاڵ دەدەن، كەچی مرۆڤ بەهۆی پژمین بۆ دەرەوە یان قوتدان بۆ ناو گەدەوە خۆی لەو مادە لینجە رزگار دەكات.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل