سریلانكا لە بەردانبەر هەڵاوساندا چۆكی دادا

:: PM:09:12:19/06/2022 ‌

كێشەیەكی سەختی هەڵاوسان بەرۆكی دنیای گرتەوە و تەواوی وڵاتان بە شێوەیەك لە شێوەكان كەوتوونەتە ناو تەنگژەیەكی سەختی ئابوورییەوە، بەتایبەتی وڵاتە هەژارەكان، دەسەڵاتدارانی سریلانكا رایان گەیاند كە لە سبەیەوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە هەموو دامەزراوەكانی حكوومەت و قوتابخانەكان دادەخرێن، هیڵەكانی گواستنەوەی گشتیش بە نیوچە تەواوەتی دەوەستن.

وەزارەتی كارگێڕی گشتی لە سریلانكا فەرمانی بە هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت و ئەنجوومەنە خۆجێییەكانیشەوە كرد كە لە سبەی دووشەمەوە تەنیا جموجۆڵە پێویستەكان ئەنجام بدەن، ئەوەیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كەمبوونەوە زۆرەی بەنزین و گاز هەیە، هەروەها بێتوانایی دەوڵەت لە هێنانی لە دەرەوە بەهۆی كەمیی دراوی بیانییەوە.  
قەرزی دەرەكیی سریلانكا گەیشتووەتە 51 ملیار دۆلار
بەپێی بڕیاری وەزارەتەكە، بەهۆی وەستانی هیڵەكانی گواستنەوەی گشتی و بێتوانایی لە دابینكردنی هۆكاری گواستنەوەی تایبەت بۆیان، بڕیار درا ژمارەی فەرمانبەرانی دەچنە سەر كارەكانیان زۆر كەم بكرێتەوە.

ئەوە لەوكاتەی سریلانكا دووچاری سەختترین تەنگژەی ئابووری لەوەتەی سەربەخۆبوونی لە 1948 دەبێتەوە، لە كۆتایی ساڵی رابیردووەوە تەنیا توانیویەتی خۆراك و دەرمان و سووتەمەنی لە دەرەوە بكرێت، كاتێك ئەو وڵاتە رووبەڕووی هەڵاوسانێكی توند بووەتەوە، جیا لە پچڕانی تەزووی كارەبا.

وەزارەتی پەروەردەی سریلانكایش داوای لە قوتابخانەكان كردووە لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخرێن، دەتوانن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە درێژە بە خوێندت بدەن، ئەگەر كارەبایان هەبێت، لەوكاتەی قەرزی دەرەكیی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 51 ملیار دۆلار. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل