پزیشكێكی شاره‌زا ده‌ڵێ، چه‌وریی جگه‌ر بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له خانه‌كانی جگه‌ردا، جگه‌ریش دووه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ندامه له جه‌سته‌دا، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندامه دووچاری زۆر گرفت ده‌بێته‌وه، یه‌كێك له‌و گرفتانه كه باوه، كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ورییه تێیدا كه ئه‌مه‌یش پله‌به‌ندی خۆی هه‌یه وه‌ك ''یه‌ك، دوو، سێ و چوار''.
له‌باره‌ی چه‌وریی جگه‌ره‌وه د. شێركۆ عه‌باس نادر پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری به‌نازوور و مامۆستای زانكۆ - كۆلیژی پزیشكی، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه ئه‌م نه‌خۆشییه، واتا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به هیچ جۆره نیشانه‌یه‌ك ناكات كه دووچار به‌م حاڵه‌ته بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕێی سۆناره‌وه هه‌ست پێ ده‌كات، كاتێك كه‌سێك سۆنارێك ده‌كات، ئه‌وكات له پشكنینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌وری له جگه‌ریدا كۆ بووه‌ته‌وه یان نا. ئه‌گه‌رنا نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌ون.
تەنیا رێگە بۆ زانینی هەبوونی چەوری جگەر سۆنارە
ئه‌وه‌یشی گوت كه دوو جۆر چه‌وریی جگه‌رمان هه‌یه، یه‌كه‌میان دروستبوونی چه‌ورییه به‌هۆی خواردنه‌وه كحوولییه‌كان، دووه‌م دروستبوونی چه‌وریی جگه‌ر به‌بێ ئالووده‌بوون به ماده كحوولییه‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له هه‌رێمی كوردستان گوتی، له كوردستان به‌تایبه‌تی قه‌ڵه‌وی به سه‌ره‌كیترین هۆكاری تووشبوون به چه‌وریی جگه‌ر داده‌نرێت، هۆكارێكی تریش بۆ تووشبوون به‌و چه‌ورییه، نه‌خۆشیی شه‌كره‌یه له جۆری دووه‌م، هۆكارێكی تر زۆری چه‌وریی خوێنه به‌تایبه‌ت چه‌وری سیانیی.
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه ئایا خواردن كاریگه‌ریی هه‌یه، ئه‌و پزیشكه گوتی، به‌ڵێ خواردن كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م چه‌ورییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، چونكه خواردنی زۆر و چه‌ور قه‌ڵه‌وت ده‌كات، ئه‌م قهڵهوییهیش كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ دروستبوونی چه‌ورییه‌كه.