شاسوار عه‌بدولواحید بازرگانێكه و ته‌نیا بیر له مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌كاته‌وه، كارێك ده‌كات خزمه‌ت به بازرگانی و كۆمپانیاكه‌ی بكات نه‌ك خزمه‌ت و دڵسۆزی بۆ خه‌ڵك، ئه‌و ده‌یه‌وێت گه‌نجان ئاراسته بكات و هه‌میشه هه‌وڵی داوه سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییان بێت، ئامانجیه‌تی هه‌وڵ بۆ تێكدان و دروستكردنی ئاژاوه و ناڕه‌زایه‌تی بدات، ئه‌مه وه‌سفی چه‌ند په‌رله‌مانتار و چالاكێكی سیاسییه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات.
كلارا به‌فرۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كلدانی سریانی ئاشووری له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار كاری باش ناكات، ئه‌و ته‌نیا بازرگانێكه و ده‌یه‌وێ خه‌ڵك بۆ ئامانج و مه‌رامی خۆی به‌كار بهێنێت و هانی خه‌ڵك و گه‌نجی ئه‌م وڵاته ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر گرژی و ئاڵۆزی و خۆپێشاندان و دۆخێكی خراپ بێته ئاراوه، هه‌ركات ئه‌و ئه‌مه دروست بكات، دۆخه‌كه ده‌كه‌وێته به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خه‌ڵكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كار هێناوه.
ئه‌و گوتی، شاسوار ده‌ڵێ من خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌كه‌م و دڵسۆزی خه‌ڵكم، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌و ته‌نیا ئامانجه‌كه‌ی راكێشانی هه‌ست و سۆزی گه‌نجه و كار بۆ قۆستنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ئامانجه‌كه ته‌نیا هه‌ڵبژاردنه، نه‌ك ئه‌و دڵسۆزییه‌ی باسی ده‌كات، ته‌نیا له سلێمانیش ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات، له هیچ شوێن و ناوچه‌یه‌كی تر بۆی به‌ڕێوه ناچێت و خه‌ڵكیش به‌گوێی ناكات.
به گوته‌ی به‌فرۆ، حكوومه‌ت كاتێك خزمه‌ت ده‌كات هیچ مه‌رام و ئیشێكی به میله‌ت نییه و ئامانجیشی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه، به‌ڵام شاسوار به‌بێ ده‌ستكه‌وت بۆ خۆی و حزبه‌كه‌ی كارێك ناكات كه سوودی بۆ خه‌ڵك بێ، گه‌نجه‌كانمان ده‌بێت تێگه‌یشتوو بن و خوێندنه‌وه‌یان بۆ دۆخه‌كه و ئه‌و كارانه‌ی كه شاسوار ده‌یكات هه‌بێ، گه‌نجان ده‌بێ هاوكاری وڵاتی خۆیان بن و ئه‌و كه‌سانه بناسن كه ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییان له تیكدان و ئاڵۆزییه.
هاوكات بانیان هیوا چالاكی سیاسی له سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌نده‌ی مسقاڵێكیان له سیاسه‌ت بیستبێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بێلایه‌ن بدوێنی له‌باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی شاسوار بۆ خۆده‌رخستن ده‌یانكات ئه‌گه‌ر كه‌مێك بیربكاته‌وه، ئه‌وه ده‌زانێت كه موزایه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ده‌كات، ئازادی زیانی زۆری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی داوه، یه‌كێك له زیانه‌كانی ئازادی ئه‌و دروستبوونه‌ی شاسوار ناوێك بوو كه به‌بۆچوونی خۆی توانای به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ركابه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی پێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ''پێش هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێ ئێمه ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه خه‌ڵكی هه‌مه‌جۆرن، هه‌ركه‌سه و جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه و به‌جۆرێك لێكدانه‌وه بۆ شته‌كان ده‌كات، ناكرێ به‌گشتی قسه بكه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان بیرتیژن و ده‌توانن بڕیاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بده‌ن له‌باره‌ی كاره‌كانی شاسوار یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه خه‌ریكی موزایه‌ده‌ی سیاسییه به‌سه‌ر منداڵی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه.
به‌گوته‌ی بانیان هیوا، به‌داخه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ و دڵشكانی هه‌ر تاكێكی كورد له‌م دوو حزبه گه‌وره‌یه وایكرد، چه‌ندان كۆمه‌ڵ و گرووپ و حزب دروست بن و بێنه مه‌یدان، یه‌كێك له‌وانه شاسواره، له كاتێكدا ده‌ركه‌وت خه‌ڵك ماندوو و بێزار و شه‌كه‌ت بوون و توانی ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر هه‌ندێ مێشكی بچووكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا، ئه‌گه‌رنا خۆی كێیه و له كوێوه هاتووه و خۆی قۆڵی سه‌تان كه‌سی بڕیوه و قه‌رزاری به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێ به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی دابڕێژێ و نه‌توانێ ڕێكی بخات، چۆن بتوانێ سه‌ركرده‌ی گه‌لێك بێ، شاسوار پێی وایه به‌ته‌نیا ركابه‌ریی هه‌موو حزبه كوردییه‌كانه.
كه‌سانی دڵشكاو و نا‌ئومێد له حزبه گه‌وره‌كان ڕوویان له شاسوار كردووه
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، كه‌سانی دڵشكاو و نا‌ئومێد له حزبه گه‌وره‌كان ڕوویان له شاسوار كردووه و چاوه‌ڕێن ژیانیان بگۆڕێ، به‌ڵام هه‌زارانی تریش دڵنیان كه ئیشه‌كانی ئه‌و ته‌نیا بۆ ڕاكیشانی سه‌رنجی خه‌ڵكه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
ته‌حسین محه‌مه‌د هاووڵاتیی شاری سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، شاسوار ئه‌گه‌ر راست ده‌كات و كه‌سێكی دڵسۆزه، فه‌رموو با بچێت نیازپاكی و دڵسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی خاوه‌ن پشك ده‌رببڕێت، كه ماوه‌ی 10 ساڵه پاره‌یان راده‌ست كردووه به ئامانجی ئه‌وه‌ی پشكه‌كه‌یان له داهاتوودا ببێته مایه‌ی خێر بۆیان، به‌ڵام ئێسته نه پشكیان پشكه و نه پاره‌یان پاره‌یه، نه قازانجیان قازانجه، خه‌ڵك ئه‌م راستییه ده‌بینن، چۆن ده‌بێ بڕوا به قسه و به‌ڵێنی باقوبریقی شاسوار بكه‌ن.
وشه/ تایبه‌ت