گۆرانیبێژی لاو ئارش عوسمان بڕیاره بۆ سێیه‌م جار كۆنسێرتێك بۆ هه‌واداره‌كانی له سلێمانی ساز بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20 حوزه‌یران، گۆرانیبێژ ئارش عوسمان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رای گه‌یاندووه، "شاره شیرینه‌كه‌ی سلێمانی ئه‌مجاره ده‌رفه‌تێكی باشترمان ڕه‌خساندووه، به جۆرێك هه‌موو كه‌س بتوانێ به‌شداری كۆنسێرته‌كمان بێت".
به جۆرێك هه‌موو كه‌س بتوانێ به‌شداری كۆنسێرته‌كه‌مان بێت
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "بلیته‌كانی كۆنسێرتی سلێمانی له‌م شوێنانه به‌رده‌ستن/جان برێكفاست - عه‌قاری، ڕێستۆرانت و كافتریای لای لاوك، باڕبێرا كافێ (توی مه‌لیك - دانیا سیتی)".
شایانی باسه سێیه‌م كۆنسێرتی ئارش عوسمان له سلێمانی ڕۆژی پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، له ته‌لاری هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئارش عوسمان له‌دایكبووی ساڵی 1991ـه و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه، له 2010وه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه. به‌رهه‌می "وای له تۆ" دوا به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده بوو كه ئه‌مساڵ بڵاوی كرده‌وه.