فیراس خه‌تیب راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ به هۆی ئاستی تیپه‌كه‌ی زۆر تووڕه بووه و كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌شیاوی پێشان دا.
یانه‌ی زاخۆ له گه‌ڕی 36ی خولی نایابی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به 1-2 گۆڵ به یانه‌ی ئه‌لقاسم دۆڕا.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا فیراس خه‌تیب سووریایی زۆر تووڕه ده‌رده‌كه‌وێت و شووتێكی به‌هێز له تۆپ ده‌دات، كه به‌ره‌و رووی دێت، دواتر به‌سه‌ر یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی هاوار ده‌كات.
خه‌تیب رای گه‌یاند كه به پێكهاته‌یه‌كی یه‌ده‌گ یاریی كردووه، چونكه له قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق یارییه‌كی گرنگی هه‌یه، بۆیه نایه‌وێت یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی دووچاری پێكان ببن.
هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی خۆی له ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش ده‌ربڕی، كه پێی وایه لێدانێكی سزای نادروستی له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ی هه‌ژمار كرد.