جۆ فیلان
ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌تمه‌ند له بواره زانستی و پزیشكییه‌كان له بابه‌تێكدا به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و نهێنیانه گه‌ڕاوه، كه له لێوه‌كانی مرۆڤ هه‌یه و پرسیاری ئه‌وه‌ی وروژاندووه كه بۆچی لێوی مرۆڤ ڕه‌نگی مه‌یله‌وسووره و جیاوازه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ئاسایی پێست، هاوكات پێكهاته‌ی پێستی لێویش به ئاسانی هه‌ست به جیاوازبوونی ده‌كرێ له پێستی ئاسایی‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گفتوگۆ و پرسیاری له توێژه‌ر و زانایانی ئه‌و بواره كردووه و وه‌ڵامه‌كانی له ڕاپۆرتێكدا خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌موو مرۆڤێك ڕۆژانه به به‌رده‌وامی لێوه‌كانی به‌كارده‌هێنێت و زۆرترین جووڵه‌یان پێ ده‌كات، جا بۆ قسه‌كردن و گفتوگۆكردن بێت، یان بۆ خواردن و خواردنه‌وه و دانه‌وه‌ی هه‌وا له سیسییه‌كان، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان بپرسین كه ئه‌رك و كاری لێوه‌كان چین؟ بۆچی ڕه‌نگیان جیاوازه و سوورن، نۆیل كامیرۆن پسپۆری بایۆلۆجیای مرۆڤ له زانكۆی لۆبۆری به‌ریتانی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه و په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كان و ده‌ڵێ، لێوه‌كان گرنگییه‌كی گه‌وره و سه‌ره‌كی ده‌گڕێن له پرۆسه‌ی خواردن و خواردنه‌وه و قسه‌كردن و هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه لێوه‌كان یه‌كێكن له هه‌ستیارترین شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان زیاتر له ملیۆنێك هه‌سته ده‌مار له لێوه‌كان بوونیان هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستلێدان و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له كه‌شوهه‌وا و پله‌ی گه‌رمی و وشكی و شێداری كاردانه‌وه‌ی لێوه‌كان به‌ر له زۆرینه‌ی به‌شه‌كانی تری جه‌سته ده‌بێت.
كامیرۆن ده‌ڵێ، لێوه‌كان به‌سته‌ره‌وه‌ی پێستی ئاسایی و پێستی رووپۆشكردنی ناوه‌وه‌ی ده‌من، ئه‌و پێسته‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌م ڕووپۆش ده‌كات، پێوه‌ندی و پێوه‌ستبوونێكی تایبه‌تی به ده‌ماغه‌وه هه‌یه، واته جیا له پێستی ده‌ره‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر و ڕاسته‌وخۆ به مێشكه‌وه پێوه‌ست ده‌بێت. بۆیه جووڵه‌ی ماسولكه‌كان و ناوه‌وه‌ی ده‌م زۆر وردتر و ئه‌ندازه‌ییترن كه لێویش به‌شێكه له‌و پرۆسه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێنج ماسولكه‌ی جیاواز بۆ به‌رزكردنه‌وه و چوار ماسولكه‌ی تریش بۆ نزمكردنه‌وه‌ی لێوه‌كانمان بوونیان هه‌یه، كه تاكه ئه‌ركی سه‌ره‌كییان بریتییه له جووڵه‌پێكردنی لێوه‌كانمان.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر لێوه‌كانمان به‌و شێوازه‌ی ئێسته هه‌یه بوونیان نه‌بووایه، ئه‌و مرۆڤ به ئاسانی نه‌یده‌توانی خواردن بخوات، هاوكات پرۆسه‌ی قسه‌كردن و ده‌ربڕینی پیته‌كان له هه‌موو زمانه جیاوازه‌كان كارێكی زۆر قورس و ئه‌سته‌م ده‌بێت. ته‌نیا تاقی بكه‌ره‌وه و ده‌مت بكه‌وه و لێوه‌كانت مه‌جووڵێنه و هه‌وڵی قسه‌كردن بده، به دڵنیاییه‌وه ناتوانی یه‌ك پیتیش گۆ بكه‌یت و ده‌ری ببڕیت.
پێستی ئاسایی مرۆڤ له 16 چینی له‌سه‌ریه‌ك پێكهاتووه
له‌باره‌ی سووری ڕه‌نگی لێو به به‌راورد به پێستی ئاسایی مرۆڤ، كامیرۆن ده‌ڵێ، پێستی ئاسایی مرۆڤ له 16 چینی له‌سه‌ریه‌ك پێكهاتووه، به‌ڵام لێوی مرۆڤ ته‌نیا سێ تا پێنج چینی پێست له‌سه‌ر یه‌كتر كه‌ڵه‌كه‌بوون، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه موولووله‌كانی خوێن ڕوونتر ده‌ربكه‌ون و جۆرێك له ڕه‌نگی سووری كاڵ له لێومان ده‌ربكه‌وێت، جیا له‌وه‌یش پێستی لێو هیچ ڕژێنێكی تێدا نییه كه له پێست بوونیان هه‌یه، كه یه‌كێك له‌و ڕۆژانه‌ی پێستیش میلاتۆنینه كه به‌رپرسه له به‌خشینی ڕه‌نگ به پێست، كاتێكیش ئه‌مه له پێستی لێو بوونی نه‌بێت، بۆیه كاریگه‌ری و نزیكی موولووله‌كانی خوێن له ده‌ره‌وه وا ده‌كات لێوه‌كانمان كه‌مێك سوور ده‌ربكه‌ون و جیاواز بن له ڕه‌نگی ئاسایی پێستمان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێوه‌كان ئا‌ره‌قكردنه‌وه‌یان نییه و هیچ چه‌ورییه‌كیان لێ كۆنابێته‌وه و موویان لێ گه‌شه ناكات، ئه‌مه وایكردووه كه كه‌متر پارێزراو بن له كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان، بۆیه له گه‌رمادا به خێرایی لێوه‌كانمان وشك ده‌بن و له ساردی و زستانیشدا لێوه‌كانمان ده‌قلیشێن. له كاتێكدا گه‌شه‌كردنی موو و ده‌ردانی چه‌وری و ئاره‌قكردنه‌وه له پێستی ئاسایی ده‌بێته ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی و پاراستنی له كارتێكه‌ره‌كانی كه‌شوهه‌وا و نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان.
له ته‌ك ئه‌و سووده گرنگانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ درا، سوودێكی تریشی هه‌یه كه هه‌مووان ده‌یزانین و ئاگه‌دارین، كه ئه‌ویش بریتییه له وروژاندنی هه‌ستی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له كاتی ماچكردن دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی وروژێنه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگه‌كه‌یشی سه‌رنجڕاكێشه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌ند ڕه‌نگی لێو تۆختر ده‌ربكه‌وێت، له ژن و پیاو دا ئه‌وا وروژێنه‌رتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له كاتی ماچكردنی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیش به‌هۆی ئه‌و ملیۆنان هه‌سته ده‌ماره‌ی له لێو بوونیان هه‌یه و له‌سه‌ر ڕووی پێسته‌وه نزیك، وا ده‌كه‌ن ویستی جووتبوون له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بجووڵێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ردوولا دابنێت و له پرۆسه‌ی جووتبوون ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت.