به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له هه‌ولێر، ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵێكی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه راگه‌یاند و ده‌ڵێن، "دایكێتی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رای گه‌یاندووه، له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌رێكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له هه‌ولێر، ئاگه‌دار كرایه‌وه له بوونی حاڵه‌تێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان، ئه‌ویش دایكێك منداڵه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی له خوار یه‌ك ساڵیدایه به شێوازێكی زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه ده‌دات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه دوای دڵنیابوون له راستیی رووداوه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌شكه‌نجه‌دان، دایكه‌كه و منداڵه‌ی هێنرانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له ئه‌نجامدا رێكاری یاسایی پێویست له به‌رانبه‌ریان گیرایه‌به‌ر و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كران، بۆ ئه‌وه‌ی دایكه‌كه به سزای یاسایی بگات و منداڵه‌كه‌یش رێكاری پێویست و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ دابین بكرێت.
په‌رچه‌كرداری دایكه‌كه‌یه به‌رانبه‌ر رقێك و به‌منداڵه‌كانی ده‌ڕێژێ
هه‌ندێك له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێیان وایه كه ئه‌و كارانه په‌رچه‌كرداری دایكه‌كه‌یه به‌رانبه‌ر رقێك و به‌منداڵه‌كانی ده‌ڕێژێ، یان تووشبوونه به‌نه‌خۆشیی ده‌روونی، چونكه كه‌م كه‌س هه‌یه ده‌ستی بچێته ئازاردانی منداڵێكی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ.
ستار باقی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌ندێك جار په‌رچه‌كردانی گه‌وره‌كانن به‌رانبه‌ر به منداڵان ده‌ڕێژرێ، یان رقێكی تره و پاڵنه‌ری تری له پشته‌وه‌یه، به‌ڵام به گشتیی ئه‌وه‌ی ده‌كرێ تاوانه.
روونیشی كرده‌وه كه هیچ شتێك نابێت تووڕه‌یی مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی ئازاری منداڵه‌كه‌ی بدات ئه‌گه‌ر له هه‌ر ته‌مه‌ن و قۆناغێكدا بێت، بۆیه جگه له سزادانی یاسایی، پێویسته هۆشیاری زیاتر بۆ خێزان بڵاو بكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له هه‌ولێر،داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك پێوه‌ندی به‌هێڵی گه‌رمی ژماره 119 بكه‌ن.