لە خۆشیان نییە.. ئەوان بۆچی پێ دەكەنن؟

:: PM:07:39:20/06/2022 ‌

ئەوان زۆر پێ دەكەنن، بەڵام رەنگە ئەو پێكەنینەیان گوزارشت لەوە نەكات كە دڵخۆشن، هاوكات زوو هەڵدەچن و لەسەر شتەكان گەرموگوڕن، رەنگە بگوترێت ئەوە ئاكاری زۆرینەی منداڵانە، بەڵام كاتێك هاوەڵی دەركەوتنی نیشانەی تر بێت، وەك دواكەوتنی گەشە و توانای فێركردن، دەچێتە ناو بازنەی حاڵەتێكی بۆماوەیی بەناوی پەتای ئەنجلمان.
زۆرینەی تووشبوونەكان لە تەمەنی نۆ مانگ بۆ شەش ساڵ ئاشكرا دەبێت
ئەو پەتا یان شێوانە بۆماوەییە كار دەكاتە سەر كۆئەندامی دەمار، كە 500 هەزار كەس لە دنیا بەدەستییەوە دەناڵێنن، نیشانەكانی لەكاتی لەدایكبوونی منداڵ دەرناكەوێت، بەڵكو لە تەمەنی شەش بۆ 12 مانگی لەگەڵ دواكەوتنی گەشە دەردەكەوێت، هەندێك نیشانەی لە رووخساردا هەیە، كە لە دوو ساڵی دەردەكەوێت، وەك بچووكی و تەختیی سەر و خێلی چاو و بزركاویی پێست و قژ و چاوەكان و گەورەیی بە زەردەخەنەیی دەم و هەڵاوسانی زمان و ددانی لەیەكتر دوور و چەناگەی قیت و چاوی قۆڵ. 

نیشانەی تری جەستەیی و جووڵانەوە و توانایی هەیە، وەك دواكەوتنی توانای رۆیشتن و رۆیشتنی خوار و نەتوانینی رۆیشتن بە هیڵی راست، لەرزینی پەلەكان، گرژیی لەش و رەقبوونی پێ، بێتوانایی لە قسەكردن و پشتبەستن بە ئاماژەی دەستی، زوو هەڵچوون و نۆرەی بێ هۆی پێكەنین و زەردەخەنە و خەوزڕان و زۆر جووڵانەوە، زەحمەتی نوستن و كەمئاگایی و سەرسامیی بە ئاو و شتی بریسكەدار، هێنانەدەرەوەی زمان و كردنەوەی باڵەكان لەكاتی رۆیشتندا.

ئەو كێشەی باس كرا لەگەڵ ژیانی ئەو كەسانە بەردەوام دەبێت، بۆیە بە بەردەوام پێویستیان بە یارمەتی كەسای تر هەیە، ئەو منداڵە گومانی تووشبوونی ئەو حاڵەتەی لێ دەكرێت، ئەگەر گەشەی لەشی دوا بكەوێت و نیشانەی پەتاكەی هەبێت، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە پشكنینی خوێنی بۆ دەكرێت، كاتێك زۆرینەی تووشبوونەكان لە تەمەنی نۆ مانگ بۆ شەش ساڵ دەبێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل