ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه بڵاوی كرده‌وه، ئێران به ئاماده‌كردنی سانتریفووژی زۆر پێشكه‌وتووی جۆری IR6 له وێستگه‌ی ناوكیی فه‌ردوو، ده‌ستی به په‌ره‌پێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم كرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تاڤگه‌ی سانتریفووژه نوێیه‌كه له 166 مه‌كینه‌ی تایبه‌تی پێكدێت و به دووه‌م سانتریفووژی جۆری IR6 هه‌ژمار ده‌كرێ كه له‌م وێستگه‌یه ده‌خرێته گه‌ڕ. وێستگه‌كه له ژێر چیایه‌ك بنیات نراوه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سانتریفووژه‌كه ئه‌وه‌یه، توانای پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی جیاوازی هه‌یه. ئاژانسه‌كه له‌م هه‌نگاوه نیگه‌رانه و ده‌ڵێ تاران ئاگاداری نه‌كردووه‌ته‌وه به چ رێژه‌یه‌ك ده‌خوازێت یۆرانیۆم بپیتێنێت.
له‌مدواییانه‌دا دوای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له دژی ئێران له‌باره‌ی پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ناوكیی و به‌ڵێنه‌كان، ئێران 27 كامێرای چاودێری ئاژانسه‌كه‌ی به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كوژانده‌وه.
له هه‌ندێك شوێنی نوێ خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی پلانی ناوكییه
ئاژانسه‌كه ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه له هه‌ندێك شوێنی نوێ خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی پلانی ناوكییه، چونكه به‌ڵگه‌ی بوونی هه‌ندێك گه‌ردیله‌ی رادیۆئه‌كتیڤی ده‌ست كه‌وتبوو.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، چاودێرانی ئاژانسه‌كه سێ شوێنیان ده‌ستنیشان كردبوو كه ئێران بۆ چالاكیی ناوكیی به‌كاریان بهێنێت، بریتی بوون له مه‌ریوان، توزقوزئاباد و وه‌رامین له نزیك تاران.
له شوباتی ئه‌مساڵدا ئێران به‌ڵێنی به ئاژانسه‌كه دابوو له ماوه‌ی سێ مانگدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌داته‌وه كه تۆمه‌تبار كرابوو به بوونی گه‌ردیله‌ی رادیۆئه‌كتیڤ له‌و وێستگه نوێیانه، به‌ڵام وادیاره وه‌ڵامه‌كانی جێی متمانه نه‌بووه،بۆیه‌ش ئاژانسه‌كه له‌مدواییانه‌دا بڕیارنامه‌یه‌كی له دژی ئێران په‌سند كرد.