جگه له لۆكه، پزیشكان بینیویانه نه‌خۆشه‌كان په‌نجه و سویچی ئۆتۆمبێل و قه‌ڵه‌م و ته‌نانه‌ت په‌ڕۆ به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی گوێچكهكانیان پاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ كام له‌م ئامرازانه كاریگه‌ر نین و به‌تایبه‌تی لۆكه زیانێكی زیاتر له سوودی هه‌یه، له‌وانه‌یه هه‌ستی ڕه‌زامه‌ندی و پاك و خاوێنیتان پێ ببه‌خشن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی هه‌ستێكی درۆیه، به‌ده‌وری خۆتدا بچه‌سپێنه، هه‌موو ئه‌و زیانانه ده‌بینیت كه ده‌توانن به گوێچكه‌كانت بگه‌یه‌نن.
له‌مباره‌یه‌وه پزیشكانی پسپۆڕ چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌نه ڕوو كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئازاری گوێ ئه‌گه‌ر گوێپاككهرهوه به‌كار بهێنیت:
مەبەست لە گوێپاککەرەوە ئەو گوێ پاکەرەوەیە کە هەردوو سەری لۆکەیە
یه‌كه‌م: ده‌توانن ببنه هۆی برینداربوون: له‌وانه‌یه شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام لۆكه ده‌توانێت زه‌بر به گوێی ناوه‌ڕاستت بگه‌یه‌نێت و به‌تایبه‌تتر ببێته هۆی پچڕانی ته‌پڵی گوێ، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه سه‌یری برینه‌كانی گوێی پێوه‌ست به گوێپاككهرهوهی لۆكه كردووه، ده‌ركه‌وتووه نزیكه‌ی 73%ی ئه‌و برینانه پێوه‌ندییان به پاككردنه‌وه‌ی گوێیه‌وه هه‌یه.
دووه‌م: ده‌توانن چڵكی ناو گوێ قووڵتر پاڵ بنێن بۆ ناو گوێچكه: زۆر كه‌س حه‌زیان له ده‌رهێنانی چڵكی گوێیه، به‌تایبه‌ت هه‌ركاتێك كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت. به‌ڵام ته‌نیا پاڵیان پێده‌نێت قووڵتر له كه‌ناڵی گوێچكه، له ئه‌نجامدا چڵكهكه ته‌نیا له‌وێ داده‌نیشێت له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ده‌وریدا بجووڵێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكرێت كه ده‌توانێ به به‌كارهێنانی ڕێی پیشه‌یی چڵكهكه لاببات، كه هه‌ندێك جار ده‌توانێت ناڕه‌حه‌تت بكات.
سێیه‌م: ده‌بنه هۆی هه‌وكردن: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره سوودبه‌خشه‌كانی چڵكی گوێ، بریتییه له لاوازكردن و ڕاگرتنی گه‌شه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه كه ده‌چنه ناو گوێمانه‌وه، وه‌ك تۆڕێكی سه‌لامه‌تی كار ده‌كات كه به‌كتریاكان له زیانێكی گه‌وره ده‌پارێزێت، به‌ڵام كاتێك كه گوێپاككهرهوه به‌كار ده‌هێنین و چڵكی گوێیه‌كان و به‌كتریاكه پاڵ ده‌نێین بۆ قووڵتر، هانی ئه‌م دووانه ده‌ده‌ین زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ری زۆری ئه‌وه هه‌یه كه تووشی هه‌وكردنی گوێ بین.