حكوومه‌تی عێراق ده‌بێ نزیكه‌ی 304 ملیار دۆلار به هه‌رێمی كوردستان بدات له بری قه‌ره‌بووی ئه‌و تاوانانه‌ی له رژێمی پێشوودا ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامی داون، كه‌چی به‌غدا خۆی لێ گێل كردووه.
حكوومه‌تی عێراق كه میراتگری حكوومه‌تی رژێمی به‌عسه، ئه‌ركه دارایی و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تی و زیانه بانكییه‌كانی له‌سه‌ر لاناچێت، ده‌بێ قه‌ره‌بووی هه‌موو زیانه‌كانی رابردوو بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی تری عێراق بكاته‌وه.
بۆ نموونه بڕی پاره‌ی قه‌ره‌بووی هێرشی به‌عس بۆ سه‌ر كوێت له ساڵی 1990دا، به نزیكه‌ی 52 ملیار دۆلار ده‌ستنیشان كرابوو، حكوومه‌تی عێراق ساڵی رابردوو دواین قستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ی به كوێت دا. كێشه له‌وه‌دایه ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوون زۆر زیاترن، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌و زیانانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ئاكامی سیاسه‌تی دڕندانه‌ی رژێمی به‌عس له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به كورد گه‌یشتوون
فه‌رمانگه‌ی زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌و زیانانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ئاكامی سیاسه‌تی دڕندانه‌ی رژێمی به‌عس له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به كورد گه‌یشتوون، خه‌مڵاندن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و زیانانه به مادی و مرۆیی كراوه كه خۆی له سه‌تان ملیار دۆلار ده‌دات.
به‌پێی خشته‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، زیانه‌كان به‌سه‌ر به‌شه‌كانی زیانی مرۆیی، مادی، ژینگه‌یی، زیانی ناڕاسته‌وخۆ و زیانه‌كانی به ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆشكراوی ژێرخانی ئابووری و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه دابه‌ش كراون.
له یه‌كێك له‌م خشتانه باسی زیانه مرۆییه‌كان كراوه كه سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی جینۆساید و راگواستن و زیندانیكردن و چه‌ندان تاوانی تر له‌خۆ ده‌گرن.
فه‌رمانگه‌كه له ده‌ره‌نجامی ئه‌و خشته‌یه، كۆی زیانه مرۆییه‌كانی به 306 ملیار و 849 ملیۆن و 950 هه‌زار دۆلار خه‌مڵاندووه.
زیانی خه‌مڵێنراوی قوربانییه‌كان له پرۆسه‌ی جینۆساید، بریتییه له 60 ملیار دۆلار. ژماره‌ی قوربانییان 200 هه‌زار قوربانییه و زیانی هه‌ر قوربانییه‌ك به 300 هه‌زار دۆلار خه‌مڵێنراوه.
هاوكات ژماره‌ی قوربانییانی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ، به 65 هه‌زار كه‌س دانراوه و خۆی ئه‌و زیانه‌ش گه‌یشتووه‌ته 19 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
زیانی گه‌یشتوو به خاوه‌نی قوربانیان، به 47 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه و كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره زیانه‌یان به‌ركه‌وتووه، 530 هه‌زار كه‌سن و بۆ قه‌ره‌بووی هه‌ركامێكیان 90 هه‌زار دۆلار ده‌ستنیشان كراوه.
زیانه‌كانی په‌ككه‌وتن له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی جینۆساید و جه‌نگ، دوو ملیار و 805 ملیۆن دۆلار و زیانی گه‌یشتوو به زیندانیانی سیاسی له سه‌رده‌می رژێمه‌كانی پێشووش، به یه‌ك ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه. زیانی راگواستنی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی 140، سه‌رووی 25 ملیار دۆلار و زیانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ له سه‌رده‌می رژێمه‌كانی پێشووش به 150 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه .
هه‌ر له‌و خشتانه‌دا زیانه مادییه‌كان بۆ سه‌ر قوتابخانه و په‌رستگه و بنكه ته‌ندروستی و ناوه‌نده‌كانی پۆلیس و كاره‌با و شوێنه گشتییه‌كان، به 32 ملیار و 848 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.
زیانه‌كانی سه‌ر ژینگه به پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێن
زیانه‌كانی سه‌ر ژینگه به پێنج ملیار دۆلار، زیانه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زیانه ناڕاسته‌وخۆكان به پێنج ملیار دۆلار و زیانه‌كانی به ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆشكراوی ژێرخانی كوردستانیش، به 30 ملیار دۆلار دانراوه و كۆی گشتی ئه‌م به‌شه‌ش گه‌یشتووه‌ته 45 ملیار دۆلار.
ئه‌و زیانانه‌ی فه‌رمانگه‌كه ئاماژه‌ی پێ كردوون، خه‌مڵێنراون و نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ دادگایه‌ك و له رووی یاساییه‌وه حكوومه‌تی عێراقی ناچار نه‌كردووه بیگه‌ڕێنێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده داواكارییه‌كی زۆر به‌جێیه و ناكرێ ئه‌و هه‌مووه قوربانییه به‌بێ قه‌ره‌بوو جێبهێڵڕێن.
حكوومه‌تی عێراق نه‌ك ملی نه‌داوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، بگره له ساڵانی رابردووش و به‌گشتی له سه‌رده‌می حكوومه‌تی فیدراڵیدا، ده‌یان ملیار دۆلاری تر له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پشكی بودجه‌وه بگره تا ده‌گاته شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانی لایه و نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه.