یۆگا كۆمه‌ڵێك ڕاهێنان و جووڵه‌ی ڕۆحییه و له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن هیندۆسه‌كانه‌وه ڕێكخراوه و ئێسته به سه‌رانسه‌ری دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، زانستی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ری زۆر له كێشه ته‌ندروستییه‌كان پێشنیازی ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌كانی یۆگا ده‌كه‌ن. یۆگا وه‌رزشێكی ته‌نی، ده‌روونییه كه یه‌كه‌مجار له ھیندستان و له‌لایه‌ن پێڕه‌وانی ئاینی ھیندۆ بناغه‌ی بۆ دانراوه. یۆگا بۆ چه‌ندان ھه‌زار ساڵ ده‌چێت بوونی ھه‌یه.
ئێسته زیاتر له 12 سه‌نته‌ری یۆگا هه‌یه
یه‌كه‌مین به‌كارهێنانی وشه‌ی یۆگا له كۆكراوه‌یه‌كی چه‌ند نووسراوێكی ڕه‌سه‌ندا ده‌ركه‌وتووه، وشه‌ی یۆگا له وشه‌ی (yuj)ی زمانی هیندی ڕه‌سه‌نه‌وه هاتووه كه به مانای (یه‌كگرتن) یان (به‌یه‌كه‌وه به‌ستن) دێت، به‌كارهێنانی یۆگا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێسته له هیندستانی باكور، له كۆتاكانی ساڵانی 1890 ڕه‌به‌نه هیندییه‌كان، زانیاری و لێهاتوویه‌كی خۆیان له یۆگادا به ڕۆژئاوادا بڵاو كرده‌وه، ته‌كنیكه پێشكه‌وتووه‌كانی یۆگا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ناوبانگ بوو له وڵاتانی ڕۆژئاوادا، له نزیكی ساڵانی 1970 و تا ئێسته‌یش له نوێبوونه‌وه و بڵاوبوونه‌وه به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جیهانی یۆگا كه ده‌كاته 21ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك، زنجیره‌یه‌ك چالاكی له ته‌واوی دنیا و كوردستان به‌تایبه‌ت سلێمانی به‌ڕێوه چووه، پێڕه‌وانی پێیان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی یۆگا ڕێیه‌كی عیرفانی فه‌لسه‌فی ڕۆحییه، مه‌به‌ستی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی مرۆڤه له خودی خۆی كه فه‌یله‌سووفه‌كان پێی ده‌ڵێن خۆناسین، له‌و ڕێیه‌وه مرۆڤ به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی هان ده‌دات.
به‌پێی ئاماری نافه‌رمی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێسته زیاتر له 12 سه‌نته‌ری یۆگا هه‌یه و به‌شێكی زۆریان له‌لای كه‌سانی عه‌ره‌ب و ئینگلیز و بیانییه‌كانی تره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، تاكه سه‌نته‌ری كوردی كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست ڕاهێنانی یۆگای كردووه‌ته‌وه، كه‌سێكه به‌ناوی مه‌حموود شێرزاد، مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی یۆگای "هه‌ناسه"یه له شاری سلێمانی، ئێسته لقێكی له هه‌ولێریش كردووه‌ته‌وه.
له 27ی ئه‌یلوولی 2014دا سه‌رۆكی پێشووی هیندستان، داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ڕۆژێك ده‌ستنیشان بكه‌ن به ڕۆژی جیهانیی یۆگا، بۆیه له 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2014 له كۆی 193 وڵات، 177 وڵات بڕیاریان دا 21ی حوزه‌یران وه‌ك ڕۆژی جیهانیی یۆگا بناسرێت و له سه‌رانسه‌ری دنیا و له هه‌رێمی كوردستانیش له‌و ڕۆژه‌دا یادی ده‌كرێته‌وه.