بە بۆكس مێردەكەی دەكوژێت

:: PM:08:50:21/06/2022 ‌

لە میسر دایكی دنیا وەك دەڵێن، رۆژانە چەندان تاوانی نامۆ روو دەدات، ئەمڕۆ سێشەم میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە كە لە ناوچەی مەرەج رووداوێكی كوشتن رووی داوە، تیایدا ژنێك بە بۆكس لە سەر و دەموچاوی پیاوەكەی داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
پیاوەكە لێی داوە و ئەویش بەرگری لەخۆی كردووە
ماڵپەڕی "قاهیرە 24"، وردەكاری رووداوەكەوی بڵاو كردەوە و گوتی، بنكەی پۆلیسی مەرەج ئاگەدار كرایەوە كە گەنجێك بە برینداری گەیشتووەتە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەو ناوچەیە، چەند شوێنێكی لەشی بریندار بووە و لە كاتی هەوڵی رزگاركردنی گیانی لەدەست داوە، دوای لێكۆڵینەوە و پشكنینی جەستەی گەنجەكە، دەركەوت چەندان شوێنی لێدانی لەسەر دەموچاو و لەشی هەیە. 

ماڵپەڕەكە روونی كردەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریانخست كە رووداوەكە بە دەمەقاڵی نێوان ژن و پیاوەكە دەستی پێ كردووە، دۆخەكە پەرەی سەندووە و ژنەكە بە بۆكس لە پیاوەكەی داوە و برینداری كردووە، دوای رووداوەكەیش ژنەكە گیراوە و گوتوویەتی كە رووداوەكە لە دەمەقاڵییەوە دەستی پێ كردووە و پیاوەكە لێی داوە، ئەویش بەرگری لەخۆی كردووە و چەند بۆكسێكی لێ داوە، ئەویش كەوتووەتە سەر زەوی و لەهۆشخۆی چووە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل