ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن رێژه‌ی نیكۆتینهلناو جگه‌ره‌دا زۆر كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌و مه‌به‌سته‌ی رێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نچه زۆر دابه‌زێنن.
پێگه‌ی
"ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن، به رژدی له به‌رنامه‌یدایه كار بۆ ئه‌وه بكات رێژه‌ی نیكۆتین له جگه‌ره زۆر كه‌متر بكاته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره جگه‌رانه ده‌كێشن، تووشی ئالوودبوون نه‌بن. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیداره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دابوو كار بۆ ئه‌وه بكات رێژه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نچه له وڵاته‌كه‌ی دابه‌زێنێ.
ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی پێی وایه، ره‌نگه ئه‌و پڕۆژه و پرۆسه‌یه زۆر درێژه بخایه‌نێت، ره‌نگه له جێبه‌جێكردنیدا تووشی ململانێی ئه‌و كارگه و كۆمپانیایانه ببینه‌وه كه كار له‌سه‌ر جگه‌ره و تووتن ده‌كه‌ن، چونكه بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتی ئه‌وان ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی رۆبێرت كالیف له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، نیكۆتین كاریگه‌ریی سه‌ره‌كیی بۆ ئالووده‌بوون هه‌یه، بۆیه به كه‌متركردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نیكۆتین له‌ناو جگه‌ره، بێگومان خه‌ڵكێكی زۆر تووشی ئه‌و جۆره ئالووده‌بوونه نابن، به‌وه‌یش دوور ده‌كه‌ونه‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سی و شێرپه‌نچه.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نیكۆتین له جگه‌ره،، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروستیی زۆر فراوان ده‌بێت، پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن به‌ڵێنی دابوو تا 25 ساڵی تر، رێژه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نچه له وڵاته‌كه‌ی بۆ 50% دابه‌زێنێت. به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌مه‌ریكایه.