یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، هەوڵدەدات گرێبەستێکی نزیک لە مەحاڵ لە یانەی ریال مەدریدەوە ئەنجام بدات، بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی ئه‌م هاوینەدا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئاشكرای كرد یانەی چێڵسی خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکە بۆ ئەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی هێڵی بەرگریی یانەی ریال مەدرید بباته ریزه‌كانییه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت ئیدیر میلیتاوی بەرازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه بباته ریزه‌كانییه‌وه، دوای ئەوەی رۆدیگێری یاریزانی یانه‌كه رووی كرده یانه‌ی ریال مه‌درید له چه‌ند رۆژی رابردوودا.
هاوكات جگه له رۆدیگێر، چێڵسی هه‌ردوو به‌رگریكار ئەندرێاس کریستن‌سن و سیزار ئیزپیلیکویتاشی له ده‌ست دا، كه بڕیاره پێوه‌ندیی به بارسێلۆناوه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی "پێده‌چێت هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی چێڵسی له مه‌حاڵ نزیک بێت، چونکە یانەی ریال مەدرید هیچ پلانێکی نییە بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له میلیتاو، کە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2025 درێژ كردووه‌ته‌وه، هەروەها مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 250 ملیۆن یۆرۆیه.
یانەی ریال مەدرید هەوڵدەدات گرێبەستی میلیتاو تا هاوینی 2027 نوێ بکاتەوە، هەروەها بەهای ئەو بڕگەی سزایە بۆ یەک ملیار یۆرۆ بەرز بکاتەوە.
لە هەمان راپۆرتی رۆژنامه ئیسپانییەكەدا هاتووە "میلیتاو نایەوێت ریال مەدرید جێ بهێڵێت و روو لە چێڵسی بكات".