هێرشكرایه سه‌ر كۆمپانیای داناغاز له سنووری قادركه‌رم و باس له برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك ده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك، به "وشه"ی گوت، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له "كۆرۆمۆر" هێرشكراوه‌ته سه‌ر كۆمانیای داناغاز.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، تا ئێسته دیار نییه هێرشه‌كه مووشه‌كی بووه یان به درۆن كۆمپانیاكه كراوه‌ته ئامانج و چ لایه‌نێك بووه.
هەمان سەرچاوە باسی لەوە كرد، كە هیچ كۆمپانیایەكی كۆمپانیاكە بریندار نەبووە، ئەوەی دەڵێن، بریندار بووە رەنگە لە دەرەوە بێ، چونكە مووشەكەكان كەوتنە دەرەوەی كۆمپانیاكە.
لای خۆیەوە، سدیق محەمەد بەڕێوەبەری شارەدێی قادركەرەم، بۆ "وشە" گوتی، تیمەكانی ئاسایش و دژەتیرۆر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەو كردەیە دەكەن.
رەتیشی كردەوە كە هیچ زانیارییەكیان هەبێت كەس بەهۆی كردەكەوە بریندار بووبێ.
كۆرۆمۆر یه‌كێكه له كێلگه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت و غاز له سنووری چه‌مچه‌ماڵ و كۆمپانیای داناغاز له‌وێ دامه‌زرایه‌وه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و سه‌تان كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن.