ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردستان دا و له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ڕاسپارد، هاوكاری زیاتری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بكه‌ن و ئاسانكاری پێویستیان پێشكه‌ش بكه‌ن و زیاتر زانیاری و ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕای گشتی كوردستان بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی حكوومه‌ت له ڕووی شه‌فافیه‌ت و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی ڕای گشتی.
وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ر ڕێكاره‌كانی ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆلێرا
دواتر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای پشتگیریكردنی له وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێشنیاری كاراكردنی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ژماره 11 ساڵی 2013 كرد، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی ڕێنوینی ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی یاساكه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك، بابه‌تی پێدانی زانیاریی دروست، به ڕۆژنامه‌نووسان و هاووڵاتییان ڕێك بخرێته‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاپۆرتێكی به‌رفراوانی ده‌رباره‌ی ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كانی سكچوونی توند و په‌تای كۆلێرا و كۆنتڕۆڵكردنیان خسته‌ڕوو كه تیایدا به ئامار و شیكاری، هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه و ئاماده‌كاریی و ڕێكار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته ڕوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ر ڕێكاره‌كانی ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م په‌تایه و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رچاوه و هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه، به تایبه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هوشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌مباره‌یه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت هاتووه، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت، ده‌ره‌نجامی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به كێشه‌ی به‌نزین خرایه ڕوو. سه‌رۆك وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ كاركردنیان بۆ دابه‌زاندن و كۆنترۆڵكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و پاراستنی كوالێتییه‌كه‌ی و ڕاشیسپاردن كه به‌رده‌وامبن له سه‌ر ئه‌و ڕێكارانه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ و كۆنترۆلكردنی نرخی سووته‌مه‌نی.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه، بریتی‌بوو له گرنگترین كار و پڕۆژه‌كانی چاكسازی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیان ئه‌نجامدراون له چوارچێوه‌ی هێڵه گشتیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه و یاسای چاكسازیی ژماره 2 ساڵی 2020 كه له لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه خرایه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، دووپاتی كرده‌وه له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی چاكسازیی كابینه‌كه كه به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌یه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕاسپارده و پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی په‌سه‌ند كرد تایبه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به بڕیاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 140 و داڕشتنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 145 تایبه‌ت به ئاسانكاریی بۆ دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان، تاكو بارگرانی نه‌بوونی به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان یان گرانبوونیان له سه‌ر هاووڵاتییان دروست نه‌بێت، ئه‌ویش به به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵگرتنی ڕه‌سمی گومرگی له سه‌ر به‌رهه‌م و پێداویستییه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان تا 2022/9/30 وه‌ك ( ئارد، برنج، زه‌یتی خواردن، و ڕۆنی به‌ستووی ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵیی ، چای ڕه‌ش، شه‌كر ، پاقله‌مه‌نی وشك ( نۆك، نیسك، پاقله، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش)، شیری منداڵان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. هه‌روه‌ها ئاسانكاریی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور له ڕێگای هه‌ڵپه‌ساردنی مه‌رجی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ بۆ گۆشتی سوور تا 2022/10/17 به ڕه‌چاوكردنی ڕێكار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و پاراستن و پشتیوانی به‌رهه‌می ناوخۆیی و دۆخی كه‌می له‌وه‌ڕگاكان وكه‌می ئالیك و تیمه‌كانی چاودێریی بازاڕ و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ئاسایشی بازرگانی به‌رده‌وام بن له چاودێریكردنی بازاڕ و ڕێگرتن له خراپ سوود وه‌رگرتن له‌م ئاسانكاریانه و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان.
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕاپۆرتێكی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به پێویستی و گرنگی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی پرۆسه‌كانی نه‌وت وگاز له هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به شه‌فافیه‌ت له ڕێگای به‌رده‌وامی خستنه‌به‌رده‌ستی ڕاپۆرته‌كانی تایبه‌ت به زانیاری وژماره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتن و خه‌رجیی و داهاتی نه‌وت وگاز بۆ ڕای گشتی.