هه‌رچه‌نده پێشتر، شاسوار عه‌بدولواحید رای گه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت رسوومات له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزین هه‌ڵبگرێ ئاماده‌یه هاورده‌ی بكات و نرخی بكاته 550 دینار، به‌ڵام ئێسته له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكات ئه‌و چه‌ند ته‌نكه‌ر به‌نزینه‌یشی نه‌ما كه ره‌وانه‌ی شاره‌كانی ده‌كرد.
شاسوار به كه‌سێكی موزایه‌ده‌چی و هه‌رزه‌ی سیاسیی داده‌نرێ، ئێسته سه‌رقاڵی یاری دووگۆڵییه له‌گه‌ڵ ستافی راگه‌یاندنه‌كه‌ی، به‌ڵام بیرچووه‌ته‌وه كه ئه‌و به‌ڵێنی دابوو به‌نزین بكاته 500 دینار ئه‌گه‌ر رسووماتی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێ و ئێسته كه رسوومات لابراوه ئه‌و چووه‌ته خه‌تێكی تر و گوێی لێ نییه.
شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه‌ی هێنانی به‌نزینی هه‌رزانی 650 دیناری كرد
ره‌هێڵ عه‌لی شۆفێری تاكسییه، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌راورد به‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، تاراده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی به‌نزین و گرانیی نرخه‌كه‌ی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌وه‌ش دوای پاڵپشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ نرخه‌كه‌ی.
روونیشی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا كاتێك شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه‌ی هێنانی به‌نزینی هه‌رزانی 650 دیناری كرد، زوو ده‌ركه‌وت ئه‌وه بۆ چه‌واشه‌كردنه، چونكه ناكرێت له‌ژێر ناوی گوشار و ناچاركردنی حكوومه‌ت، به‌ته‌نكه‌ر به‌نزین له‌سوچێكی شه‌قامێك یان گه‌ڕه‌كێك دابنرێت.
كاروان ره‌سووڵ بارزگانی هاورده‌كردنی به‌نزین، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئێسته باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزین له‌ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم لابراوه و رۆژانه چه‌ندان بازرگان به‌نزین له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئه‌و گوتی، پێشتر شاسوار وای بلاَوكرده‌وه ئه‌گه‌ر باجی سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزین لاببرێت ده‌توانێت به‌نرخی 550 دینار بیهێنێت، به‌لاَم وه‌ك ده‌بینرێت به‌نزینه‌كه‌ی تریشی نه‌ما.
ئێسته نرخی به‌نزین به پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كان به 800 دیناره و بڕیاردراوه رۆژانه سێ ملیۆن و نیو لیتر بخرێته بازاڕه‌وه.
وشه/ رێبین پێنجوێنی