بڕیارێك لە مەسروور بارزانییەوە

:: AM:10:34:23/06/2022 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی كردووە بۆ درێژكردنەوەی وادەی پێشكەشكردنی بودجەی ساڵانەی بەڵێندەران بۆ سێ‌ مانگی تر.

پشت بەستن بە یاسای ژمارە سێی ساڵی 1992، بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 132 لە 19ـی كانوونی دووەمی 2022 بڕیار درا بۆ سێ‌ مانگی تر وادەی كاركردن بەو بڕیارانە لە پێشوو درابوون، درێژ بكرێتەوە.

وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكان ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی حوزەیران، بەپێی نووسراوێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كە یەكێتی بەڵێندەران بڵاوی كردووەتەوە تێدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بە ژمارە 132 لە 19ـی كانوونی دووەمی 2022 بڕیار درا بۆ سێ‌ مانگی تر وادەی كاركردن بەو بڕیارانە درێژ بكرێتەوە، لە 20ـی حوزەیران بۆ 20 ئەیلوول ماوەی درێژكردنەوەكەیەتی.

باس لەوەش كراوە، وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكان ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن.

یەكێتی بەڵێندەران باسی لەوە كردووە، بەو بڕیارە بودجەی ساڵانە كە بریار بوو لە یەكی تەمووز پێشكەش بكرێت  درێژ كرایەوە بۆ 20ـی ئەیلوول.

ساڵانە پێویستە بەڵێندەران بۆ نوێكردنەوەی كارەكانیان بودجەی ساڵانەیان پێشكەش بكەن، لەسەر ئەو بودجەیە ئاستی بەڵێندەرەكان دیاری دەكرێ‌، پڕۆژەیان پێ‌ دەدرێ‌.





وشە - رامیار جەواد