حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 62 ملیۆن دۆلاری وه‌ك شایسته‌ی دارایی و تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی شێخان، به كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن دا، لە بەرانبەردا كۆمپانیاكه دووپات له به‌رده‌وامی كاركردن و په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كەی ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نەوتی كوردستان.
كەمێك پێش ئێستە،
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن پترۆلیۆم، ئاشكرای كرد كه كۆمپانیاكه‌یان بڕی 62 ملیۆن دۆلاری وه‌ك شایسته‌ی دارایی له مانگی ئادار/مارسی 2022ـه‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌و پاره‌یه‌یش بەگوتەی كۆمپانیا، "تێچووی به‌رهه‌مهێنان و كاركردنه له كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕی 48 ملیۆن دۆلار وه‌ك قازانج له‌و پاره‌یه بۆ كۆمپانیا ماوه‌ته‌وه".
دانه‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە و كاركردن و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمەكە له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه، دووپاتكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانه له كاری به‌رده‌وام و پابه‌ندبوون به‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم واژوویان كردووە، كه ماوه‌یه‌كه به‌غدا له ڕێی به‌كارهێنانی دادگه وه‌ك ئامرازێكی سیاسی، ده‌یه‌وێ گرفت بۆ گرێبه‌سته‌كان و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازەكەی دروست بكات.
كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی 2013ه‌وه نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ڕۆژانه 43 هه‌زار و 440 به‌رمیل نه‌وت ده‌خاته بۆڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستانه‌وه. له ساڵی 2021یش بڕی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه به ڕێژه‌ی 19% زیادی كرد و گه‌لف كیستۆن و كۆمپانیای ئێم ئۆ ئێل كه هاوبه‌شن له كاركردن تێیدا، دووپات له پێشخستن و زیاتركردنی بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ بۆ ساڵی داهاتوو بڕی به‌رهه‌می نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه بۆ نزیكه‌ی 60 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، به‌رز بكه‌نه‌وه