ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق و جووڵه‌ی داهاتووی موقته‌دا سه‌در بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌در و شوێنكه‌وتووانی سواری شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق بن، كه هه‌موو هاوینێك و له وه‌رزی گه‌رما خه‌ڵكی باشوور و ناوه‌ڕاست به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. كاتێك سه‌در بچێته نێو ئه‌و به‌ره‌یه و شوێنكه‌وتووانی هان بدات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ خۆپێشاندانه‌كان زۆر گه‌وره و فره‌وان بن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق دروست بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما له هه‌موو ساڵێك به‌هۆی باشترنه‌بوونی دۆخی كاره‌با و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با وه‌ك یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتییان، تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی زۆر له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر دروست ده‌بێ و به ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق ده‌ته‌قنه‌وه و خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن. دوای هه‌شت مانگیش له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و پێكنه‌هێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، ئێسته سه‌در له پرۆسه‌كه كشاوه‌ته‌وه و لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانیشی له ڕیزه‌كانی شیعه ده‌یانه‌وێ په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه‌ی كه به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و هیچ چانسێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در نه‌هێڵنه‌وه.
له 2003ه‌وه كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بگره ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بن، به تایبه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێوه‌ستن به جه‌ماوه‌ر و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه‌وه، وه‌ك نه‌بوونی كاره‌با و خراپی كه‌رتی ته‌ندروستی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی و بێكاری له ڕیزی گه‌نجان. ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی سه‌رچاوه‌ی ڕه‌شبینی و بێ ئومێدی به‌رده‌وامی خه‌ڵك له حكوومه‌ت و سیسته‌می سیاسی وڵات، به‌وهۆیه‌وه‌یش له 2019 شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ر به ڕووی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌قییه‌وه و حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراقیان ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد و داوای كۆتاییهێنان به‌و سیسته‌مه سیاسیهیشیان كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داڕێژراوه و به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق سه‌پێنراوه. ئێسته‌یش هه‌مان ئه‌و دۆخ و هۆكارانه‌ی له 2019 خه‌ڵكی هێنایه سه‌ر شه‌قام به ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر و قه‌باره‌ی گه‌وره‌تره‌وه بوونیان هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له مانگی داهاتوو كه به گه‌رمترین كاتی ساڵ له عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، دووباره جه‌ماوه‌ر بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له‌و نێوه‌نده‌دا موقته‌دا سه‌در كه له پرۆسه‌ی سیاسی كشاوه‌ته‌وه و كه‌سێكه كه به سه‌دان هه‌زار شوێنكه‌وتووی هه‌یه ده‌توانێ سواری شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان بێت و ئه‌وه‌ی به ململانێی په‌رله‌مانی نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، ڕێ نه‌دات كه‌سانی تریش به‌ده‌ستی بهێنن و دۆخه‌كه به ته‌واوی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و دۆخی سیاسی عێراق به ته‌واوی هه‌ڵبگێڕێته‌وه.
له په‌یام و وتاره‌كانی سه‌در له دوای كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان به ڕوونی هه‌ست به‌وه ده‌كرێ، كاتێك هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و نه‌یویستووه و نایه‌وێ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بچێته ناو حكوومه‌تێكه‌وه، ئه‌مه‌یش به جۆرێك له جۆره‌كان به هاندان و ئاماده‌كردنی جه‌ماوه‌ر داده‌نرێ بۆ وه‌ستانه‌وه له ڕێی خۆپێشاندان له دژی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه لایه‌نه‌كانی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران خه‌ریكی پێكهێنانین و كۆشش و هه‌وڵه‌كانیان بۆ خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
پێكهێنانی حكوومه‌ت و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت
هه‌رچه‌نده چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێ به په‌له حكوومه‌ت پێكبهێنێت، تا حكوومه‌تی نوێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێ و بتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی سه‌در بكات، به‌ڵام له دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ركردنی پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌ركۆماریش، له عێراق بووه‌ته نه‌ریتێك كه پێكهێنانی حكوومه‌ت و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت و ناتوانێ به خێراییه‌كی زۆر و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دا كۆتایی پێ بهێنرێت. ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌در ده‌بێت، كه خه‌ڵك بڕژێنێته سه‌ر شه‌قام و حكوومه‌تێكی بێ ده‌سه‌ڵات و كاربه‌ڕێكه‌ریش بوونی هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست نووسیویه‌تی، سه‌در ده‌یه‌وێ دووباره یارییه سیاسییه‌كه هه‌ڵبگێڕێته‌وه و خۆی ببێته‌وه به پاڵه‌وانی یارییه‌كه، بۆ ئه‌مه‌یش قورسی و كۆسپێكی ئه‌وتۆی له‌به‌رده‌مدا نییه. هاوكات جاسم ئه‌لحلفی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حزبی شیوعی عێراق كه حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در چوونه نێو هاوپه‌یمانییه‌وه له 2018 بۆ ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه تاكتیكه‌كانی سه‌در زۆر له‌وه زیره‌كترن كه بیری لێ ده‌كرێته‌وه، حكوومه‌تی نوێ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر سه‌ركه‌وتوویش بن له دروستكردنی ئه‌وا ده‌بێته لاوازترین حكوومه‌ت له دوای 2003 و به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌در و لایه‌نگرانی ده‌بێت.
هاوكات ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌در كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و ئاینی دیار و به ناوبانگه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش. شوێنكه‌وتووانیشی به‌شێوه‌یه‌ی شێلگیرانه و بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك دوای فه‌رمانه‌كانی ده‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی توندوتیژیش ببنه‌وه، ئاماده نین له شوێنكه‌وتنی فه‌رمانی سه‌در پاشگه‌ز ببنه‌وه. بۆیه هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌گه‌رچی به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراق ئاسان نابێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هاوینێكی سیاسیش دروست ببێ و سه‌در هه‌موو هاوكێشه‌كه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا بگه‌ڕێنێته‌وه و دۆخه‌كه بخاته‌وه ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.