كاتی كارابوونی سیستمە نوێیەكەی فۆڕمی كرێنشینان راگەیەنرا

:: PM:01:36:23/06/2022 ‌
ماوەی حەوت ڕۆژە فۆڕمی كرێنشینان بڵاو كراوەتەوە، لە ئێستە بەهۆی چارەسەركردنی چەند كێشەیەك پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە وەستاوە، بەرپرسێكی دەستەی وەبەرهێنانیش كاتی كارابوونەوەی رادەگەیەنێت.

پڕكردنەوەی فۆڕمی كرێنشینان دوای ئەوە دێ‌ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونی بۆ كرێنشینان راگەیاند.

چەند ئۆپشن و كەلێنێك هەبوو لەسەر فۆڕمەكە لە ئێستە كاری لەسەر كراوە و چارەسەر كراوە
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی حوزەیران، هێمن هەینی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان، بە "وشە"ـی راگەیاند، تا ئێستە زیاتر لە 55 هەزار فۆرمی كرێنشینان لەلایەن هاووڵاتییانەوە پڕ كراوەتەوە.

زیاتر گوتی، چەند ئۆپشن و كەلێنێك هەبوو لەسەر فۆڕمەكە لە ئێستە كاری لەسەر كراوە و چارەسەر كراوە، وەكو ژنانی بێوەژن و چەند داواكارییەكی تر.

باسی لەوەش كرد، پێشبینی دەكرێ‌ ئەمڕۆ یان سبەی كاركردن تەواو بێت و فۆڕمەكە كارا بكرێتەوە، ئەو كێشانەی هاووڵاتییان هەیانە چارەسەر دەكرێ‌.

بڕیارە ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان لە ماوەی 18 مانگ دروست بكرێن، بەشێوەی تیروپشك و بە سوود وەرگرتن لە زۆرترین خاڵ دابەش بكرێن.



وشە - رامیار جەواد