هەواڵێكی خۆش بۆ زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری راگەیەنرا

:: PM:01:47:23/06/2022 ‌
شارەوانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەم نزیكانە دەست بە دانانی سەرەبلۆكی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەكرێت.

دوای تەواو نەكردنی پڕۆژەی گوندی كۆری، سوودمەندبووانی پڕۆژەكە بە پارچە زەوییەك قەرەبوو كرانەوە، دواتر شوێنی زەوییەكان گواسترایەوە، لە ئێستە بڕیارە بەم نزیكانە دەست بە دانانی سەرەبلۆكی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی حوزەیران، شارەوانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەم نزیكانە دەست بە دانانی سەرەبلۆكی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەكرێت شارەوانی هەولێر دەرخستەی ئامادەكردووە بۆدانانی سەرەبلۆكەكانی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری.

باس لەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو ڕاسپێردرا بۆ ئامادەكردنی دەرخستەیەی  دانانی سەرە بلۆكەكانی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری.

لە ئێستە دا چاوەڕێی تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی عەنكاوە دەكرێ‌ بۆ ئەوەی بەزووترین كات ئەو سوودمەندانەی قەرەبووی گوندی كۆری دەست بە تاپۆكردن و دوواتر دروستكردنی خانوو بكەن.
 



وشە - رامیار جەواد