"ته‌می بابا" فیلمێكی نوێی كوردییه له ژانری (دراما، نھێنی، تاوان) ده‌بێت، به‌به‌شداری زۆر له ئه‌ستێره‌كانی كوردستان، بڕیاره به‌مزووانه له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكانی كوردستان ده‌ست به نمایش بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی حوزه‌یران، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، پێگه‌ی تایبه‌تی فیلمی سینه‌مایی "ته‌می بابا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "(ته‌می بابا) فیلمێكی نوێی سینه‌ماییه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه، یەکەم ترەیلەری فەرمی فیلمی سینەمایی کوردی تەمی بابا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
دیمه‌نه‌كانی له شوێنی سه‌خت و سه‌رنجڕاكێشی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یان گیراوه
"ته‌می بابا" له ده‌رهێنانی زانیار فه‌تاحه و هه‌ریه‌ك له شه‌ماڵی عه‌به‌ره‌ش، هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، هه‌ردی سه‌لامی، شوان كه‌ریم، هه‌ژان هێرش، كاڵێ ئازاد، كاردۆ عه‌زیز وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دراوه، "فیلمه‌كه له ژانری (دراما، نھێنی، تاوان)ه، دیمه‌نه‌كانی له شوێنی سه‌خت و سه‌رنجڕاكێشی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یان گیراوه، به‌رهه‌می كۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆده‌كشنه و باهۆز نه‌سره‌دین به‌رهه‌مهێنانی بۆ كردووه."
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه كوردییه، بڕیاره رشۆژانى جه‌ژنى قوربان له سینه‌ماكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك و به‌غدا ده‌ست به نمایش بكات، ماوه‌ی فیلمه‌كه 105 خوله‌كه.