نوێترین پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێ له جیهان بڵاوكرایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له پله‌ی یه‌كه‌مه و به‌لجیكاش له پله‌ی دووه‌مه.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی حوزه‌یران، هەڵبژاردەی بەڕازیل پلەی یەکەمی لە ریزبەندی یه‌كه‌می تیپه‌كانی جیهاندا پاراست، کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ فیفا" بڵاوکرایەوە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پلەی سێیەم بەرزبووەوە.
بەڕازیل لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدا مایه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی بەلجیکا پلەی دووەمی گرتووە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پلەی سێیەمدا هات، لە بری هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی جیهان، کە دابەزی بۆ پلەی چوارەم، دوای ئەوەی نەیتوانی هیچ سەرکەوتنێک له چوار یاریی له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پلەی پێنجەمدا مایەوە، هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بۆ پلەی شەشەم بەرزبووەوە و پێش هەڵبژاردەی ئیتالیا کەوت.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا له لای خۆیه‌وه بازێکی باشی دا و بۆ پلەی هەشتەم سه‌ركه‌وت، پۆرتوگالیش له پله‌ی نۆیه‌مه، له دوای ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك دێت.
لە لایەکی تر هەڵبژاردەی مەکسیک لە دە باشترینەکان کەوتە دەرەوە بۆ پله‌ی دوازدەیەم دابەزی.
لە ریزبەندییەکەدا کازاخستان زۆرترین پله به‌رز بووه‌وه، كه 11 پله بوو، هه‌روه‌ها میسر لە پلەی 40ی جیهاندایە.
له ئاستی ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یه‌كه‌مه و له ئاستی جیهانیشدا له پله‌ی 23یه، هه‌روه‌ها سه‌نیگال یه‌كه‌می ئه‌فریقایه و له ئاستی جیهانیش پله‌ی 18ی گرتووه.
فیفا مانگانه پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێ بڵاوده‌كاته‌وه، كه پشت به ئه‌نجامی یارییه‌كانی تیپه‌كان ده‌به‌ستێت.