له هه‌رێمی كوردستان، كه‌منین ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه یان ته‌نكه‌لۆجیا به گشتیی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام هێشتا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه و نامه و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تێپه‌ڕ نه‌بووه.
پڕییه‌تی له قۆڵبڕین
شاره‌زایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ڵێ، وڵاتانی دنیا ئێسته به‌ده‌ست " دیپ وێب" ده‌ناڵێنن و زۆرترین ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت له ڕێی ئه‌و وێیبه‌وه‌یه، ئێسته زۆرێك له‌وانه‌ی له كوردستان به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و وێیبه ده‌كه‌ن دوودڵن داخلی ئه‌و سایته ببن.
"دیپ وێب" چییه؟
سایتێكی ئه‌لیكترۆنییه، هه‌ركه‌سێك كه ده‌چێته سایته‌كه‌وه ده‌توانێ، كه‌سێك به كرێ بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی تاوانێكی كوشتنی بۆ ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ كێیه و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه رێككه‌وتن ده‌كرێ كه پێی ده‌درێ.
جیا له تاوانی كوشتن، زۆرترین گرووپی هاككه‌ر یان دزینی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی "بتكوین" له‌و سایته‌دا كار ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
چوونه ناو ئه‌و سایته سه‌لامه‌ته؟
عه‌لی جاف شاره‌زاییه‌كی ئایتییه له كوردستان ئه‌و بابه‌ته‌ی تایبه‌ت به "وشه" وروژاندووه و ده‌ڵێ، ئێسته له كوردستان زۆر كه‌س مێشكی خۆی به‌و سایته‌وه سه‌رقاڵ كردووه كه ئایا ئه‌گه‌ر بچێته ناوییه‌وه سه‌لامه‌ته یان ده‌گیرێ و تووشی تاوان ده‌بێت، به‌ڵام له راستیدا مه‌ترسیدایه و پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته ناوییه‌وه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له چه‌ند پرۆگرامێك هه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه وێب سایت هه‌ر به "پی ئێچ پی" و "ئێچتی ئێم ئێڵ" و "جاڤا سكرێپت" زۆرترینی لێ دروست ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی ئه‌م زمانانه‌ی ئیش پێ كرد بێت ده‌زانێت ناتوانێ له ڕێی ئه‌م زمانانه‌وه هیچ فایلێكی كۆمپیوته‌ری كه‌سی به‌رانبه‌ر كار پێ بكات.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی له عێراقه‌وه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سایته ده‌كه‌ن مه‌ترسیداره، چونكه هیچ فلته‌رێك نیه بۆ ئه‌و شوێنانه و پێویسته به‌رده‌وام ناوی دۆمین بگۆڕدرێ، ته‌نیا ئه‌وانه ده‌توانن بچنه سایته‌كه كه تۆڕیان هه‌یه یان "ڤی پی ئێن" به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌و شاره‌زای ئایتییه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌كات كه هه‌رچییه‌كیان بینی له تۆڕه‌كاندا باوڕی پێنه‌كه‌ن، چونكه له كۆتایدا پڕییه‌تی له قۆڵبڕین.