بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی نزیکە لە بەهێزکردنی پێگەی گۆڵپارێزی یانهكهی، بە گرێبەستێکی نوێ لە خولی ئەڵمانیاوە، لە هاوینی ئەمساڵدا.
ماڵپەڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا بڵاوی كردهوه، مان سیتی لە پرۆسەی گواستنەوەی ستیڤان ئۆرتیگا، گۆڵپارێزی ئەرمینیا بیلێفیڵددایە.
پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، سوودی لە کۆتاییهاتنی گرێبەستی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەکەی وەرگرت، کە بۆ پلەی دوو دابەزی، بۆیه دهیهوێت بهبێ بهرانبهر بیباته ریزهكانییهوه.
پێپ گواردیۆلا راهێنهری مانچێستهر سیتی، دەیەوێت ئۆرتێگا بکاتە دووەم گۆڵپارێزی تیپەکەی، لە دوای ئیدێرسۆنی بەڕازیلی.
گۆڵپارێزه تەمەن 29 ساڵییەکە، یەکێک بوو لە ئامانجهكانی یانهی بایرن میونشن لەم هاوینەدا، بە تایبەت دوای ئەوەی یانەکە لە ماوەی رابردوودا دوو گۆڵپارێزی دوورخستهوه، بەڵام نوێکردنەوەی گرێبەستی سڤین ئۆلریخ وای لێکرد ئەم هەنگاوە هەڵبوەشێنێتەوە.
ئۆرتێگا خاوەنی ئەزموونێکی گەورەیه لە یاریگهکانی ئەڵمانیا، بەو پێیەی لە 67 یارییدا لە خولی ئەڵمانیا بەشداریی کردووە، ههروهها بەشداریی 170 یارییشی لە خولی پلە دووی ئهڵمانیادا كردووه.