مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد. ئه‌وه‌یش له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی په‌یكه‌ر و به‌شه‌كان و كار و چالاكی و پلان و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت و كاركردنیان له چوارچێوه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه كابینه‌ی نۆیه‌م پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به‌شێكی زۆری جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه كه به هاوكاری و پشتیوانی به‌هێزی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، توانیویانه له هه‌ردوو بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات، پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
هاوكات مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان باسی له‌وه كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، بڕیارماندا چاكسازی بكه‌ین و ده‌ستیشمان پێ كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی دارایی، له سه‌ره‌تادا چاكسازییه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا نه‌بوو، به‌ڵام "سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه‌كانیش، نه‌وه‌ستاین و به‌رده‌وامبووین له چاكسازی و به هۆی ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی، توانیمان سه‌ربكه‌وین و ئیداره‌ی خۆمان بده‌ین، به بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ قه‌رزركردن ببه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیاریێتی و بارگرانییه‌ك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست نه‌كه‌ین".
خه‌رجییه ناپێویستییه‌كانی حكوومه‌ت له 200 ملیۆن دۆلاره‌وه بووه‌ته 70 ملیۆن دۆلار
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماژه‌ی به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویستییه‌كانی حكوومه‌ت كرد كه له 200 ملیۆن دۆلاره‌وه بووه‌ته 70 ملیۆن دۆلار، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و 130 ملیۆن دۆلاره‌ی خه‌رجی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیش، نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕاییكردنی كاروباره‌كانی حكوومه‌ت په‌كی بكه‌وێت.
" داهاتیش له‌م ماوه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی باشتر بووه، به‌ڵام ده‌كرێ زۆر زیاتریش بێت له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات و زیادكردنی داهاتی نانه‌وتی، كه زۆر ڕێگه هه‌ن بۆ زیادكردنی داهات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بارگرانییه‌ك له سه‌ر هاووڵاتییان دروست بكات" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای گوت.
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه كابینه‌ی نۆیه‌م، هیچ باجێكی نوێی نه‌سه‌پاندووه به‌ڵكو ته‌نیا یاساكانی باجی جێبه‌جێ كردووه كه پێشتر جێبه‌جێ نه‌كراون. دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنی یاساكانی باج، له قازانجی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهات و داواجار له خزمه‌تی هاووڵاتییان خه‌رج ده‌كرێت، بۆ نموونه مووچه‌ی پێ ده‌درێت و جووڵه‌ی بازرگانی گه‌شه ده‌كات و هه‌ل و ده‌رفه‌تی كار زیاتر ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكی تردا، ئاماژه‌ی به گرنگیی كاراكردن و چاكسازیكردن له سیستمی بانكی و به‌دیجیته‌ڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و خه‌رجی و داهاته‌كانی حكوومه‌ت كرد كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ڕوونی و شه‌فافیه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووتین و ڕێگریكرتن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.