بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتالیا، یانەی نەسڕی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی دێڤید ئۆسپینای کۆڵۆمبی و گۆڵپارێزی یانەی ناپۆلیی ئیتالی لە مێركاتۆی ئهم هاوینهدا بباته ریزهكانییهوه.
ئۆسپینا گرێبەستهكهی لەگەڵ ناپۆلی له 30ی ئهم مانگه كۆتایی دێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی هەردوولا نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر واژووکردنی گرێبەستێکی نوێ، گۆڵپارێزە کۆڵۆمبییەکە بڕیاریدا یانهكه جێ بهێڵێت.
تۆڕی سکای سپۆرتس له ئیتالیا بڵاوی كردهوه، دێڤید ئۆسپینا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر ئەو ئۆفەرەی له یانەی نەسری سعوودییهوه پێشکەشی کراوه، ههروهها هەردوولا گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و تەنیا راگەیاندنی فەرمیی گرێبەستەکە ماوە
سهرچاوه نووسیویهتی، گرێبەستەکە تەواو بووە، ئۆسپینا دەبێتە گۆڵپارێزی یانهی نەسڕی سعوودیه.
هەروەها هاتووه "گۆڵپارێزە کۆڵۆمبییەکە نایەوێت لەگەڵ ناپۆلیی بەردەوام بێت، هەروەها یانهی نەسڕی لە قبوڵکردنی ئەو پێشنیارە ئاگادار کردووهتەوە، كه لە مانگی یەکی ئهمساڵهوه گفتوگۆکانی نێوانیان بەردەوامە.
دێڤید ئۆسپینا وەرزی رابردوو لەگەڵ ناپۆلی لە 33 یارییدا بهشداریی كرد، لە 13 یارییدا گۆڵی لێ نهكرا و به گشتی 28 گۆڵ لێ كرا.
ئۆسپینا ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بوو، بۆ ئەوەی قەرەبووی رۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ئاندرێ لونینی گۆڵپارێزه یەدەگەکەی بکاتەوە، لە ماوەی گواستنەوەی ئهم هاوینهدا، بهڵام دواجار ئۆسپینا خولی سعوودیهی ههڵبژاردووه.