میدیای ئیسپانیا بڵاویان كردنه‌وه، کلیمۆنت لێنگلێی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا زۆر نزیکە لە جێهێشتنی یانه‌كه‌ی، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی راهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی.
لەم دواییانەدا لێنگلێ چەندان ئۆفەری پێگەیشتووە، دیارترینیان لە لایەن یانه‌كانی رۆما و تۆتێنهامەوە بووه، یەکەمیان دەیەوێت به هه‌میشه‌یی بیگوازێته‌وه، ئه‌ویتر به خواستن ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ بژاردەی گواستنه‌وه له وه‌رزی دواتر.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، کلیمۆنت لێنگلێ دەیەوێت چاڤی رازیی بکات کە بمێنێتەوە، بەڵام هەموو شتێک ئاماژەیە بۆ رۆیشتنی، چونکە راهێنەرەکە لە پلانی وه‌رزی نوێیدا چیتر پشتی پێ نابەستێت.
لێنگلێ چوارەم بژاره‌ی هێڵی بەرگریی یانەی بارسێلۆنا بوو، وەرزی رابردووش به هۆی پێكانه‌كانی رۆناڵد ئاراوخۆ و پیکێدا هه‌لی به‌شداریكردنی له چه‌ند یارییه‌كدا بۆ ره‌خسا کرد، هەربۆیە رۆیشتنی سروشتی دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی بەدواداچوونه‌كانی یانەکە بۆ هێنانی یاریزانێكی دڵی به‌رگری.
بارسا هەوڵ دەدات بە خێرایی لە لێنگلێ رزگاری بێت، بۆ ئەوەی بواری ئه‌وه‌ی هه‌بێت کۆندی لە سێڤییا یان کۆلیبالی لە ناپۆلی بباته ریزه‌كانییه‌وه، یانەکەش پێی وایە ئەو ئاستە باشانەی بەرگریکارە فڕەنسییەکە لە دوو وەرزی یەکەمی لەگەڵ بارسا پێشکەشی کردووە، وا دەکات یانەکانی تر ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی بكه‌ن و گه‌شبین بن به‌وه‌ی ده‌توانێت ئاستی خۆی به‌رز بكاته‌وه.