یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوور له پێشبینییه‌كان، داوای یاریزانێكی مانچێسته‌ر یونایتدی كردووه، كه وه‌رزی رابردوو خراپترین یاریزانی یانه‌كه بووه.
رۆژنامەی "زە سەن"ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، یانەی بارسێلۆنا داوای هاری ماگوایەری به‌رگریكاری مانچێسته‌ر یونایتدی كردووه و ده‌یه‌وێت بەشێک بێت لە گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ ئەستێرەی بارسا بۆ یانه ئینگلیزییه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، مانچێستەر یونایتد ئارەزووی ئەوە دەکات دەستبەرداری ماگوایەر نەبێت، چونکە راهێنەرە نوێیەکەی تیپه‌كه "ئێریک تێن هاگ" دەیەوێت له تیپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
ماگوایه‌ر وه‌رزی رابردوو یه‌كێك بوو له خراپترین یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ر و ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته كرا.
پێشنیاری گرێبەستکردن لەگەڵ ماگوایەر ئه‌و كاته سەری هەڵدا، دوای ئەوەی مان یونایتد شکستی هێنا لە پێشکەشکردنی ئەو 69 ملیۆن پاوەندەی، کە بارسا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له دی یۆنگ داوای ده‌كات.
زه سه‌ن نووسیویه‌تی، مەودای دانوستانەکانی نێوان بارسا و مان یونایتد زۆر بوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر له یه‌كتر نزیك بوونه‌ته‌وه.
بارسا دەیەوێت فرێنکی دی یۆنگ بفرۆشێت، ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی سه‌ر یانه‌كه‌ی، هاوکات یارمەتی یانه‌كه ده‌دات چه‌ند گرێبه‌ستێكی نوێ ئه‌نجام بدات.