لە راپۆرتێکی رۆژنامەوانیدا له ئیسپانیا، هەڵوێستی یانەی ریال مەدرید لە بارەی بەهێزکردنی هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح و پاولۆ دیبالا ئاشكرا كرا.
ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو، نازناوه‌كانی لالیگا و چامپیۆنزلیگی برده‌وه، هه‌روه‌ها هێرشبه‌ری تیپه‌كه كه‌ریم بنزێما گۆڵكاری هه‌ردوو خوله‌كه بوو، به‌ڵام بۆ وه‌رزی نوێ تیپه‌كه پێویستی به هێرشبه‌ری تر هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی حوزه‌یران رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، یانەی ریال مەدرید چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی داهاتووی یاریزانانی وەک دانی سیبایۆس، مارکۆ ئەسێنسیۆ، ماریانۆ دیاز و لۆکا یۆڤیچ دەکات، بۆ ئەوەی هێرشبه‌رێكی تر بهێنێته ریزه‌كانی، هه‌روه‌ها یاریزانێكی باڵه‌كانیش.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەگەری رۆیشتنی یۆڤیچ، ماریانۆ، بۆرخا مایۆرال، ریال مەدرید دەبێت بە دوای هێرشبەرێکی تردا بگەڕێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، یاریزانان محەمەد سەڵاح ئەستێرەی لیڤەرپوول و پاولۆ دیبالا، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی هاتووە، له پلانه‌كانی ریال مه‌دریددا نین، به‌ڵام یانه‌كه چاوی له‌سه‌ر سێرج گنابریی ئەستێرەی بایرن میونشنه، کە ئامانجێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی شاهانه‌یه، به‌ڵام ئێسته به پێویستی نازانن.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردووه، ئەو یاریزانەی كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ری تیپه‌كه زۆر ویستوویەتی، گابرێل خیسۆسی به‌ڕازیلی و هێرشبەری مانچێستەر سیتییه، كه نزیكه پێوه‌ندی به ئارسیناڵه‌وه بكات، هاوكات ریال مه‌درید ئێسته بۆی نییه هیچ یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بباته ریزه‌كانییه‌وه.